wêne: Hewa Abdelzadeh/Sveriges Radio
1 av 2
wêne: Hewa Abdelzadeh/Sveriges Radio
wêne: Hewa Abdelzadeh/Sveriges Radio
2 av 2
wêne: Hewa Abdelzadeh/Sveriges Radio

کۆمۆنی مالموێ هەست بەزێدەبوونی منداڵانی تازەهاتوو دەکات

پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ ١٢هەزار منداڵی بەتەنیاهاتوو بێن بۆ سوید
5:03 min

لەماوەی ئەم حەوتووەدا ڕۆژانە بەسەدان پەنابەر گەیشتوونەتە شاری ماڵموێ. بەشیکی بەرچاو لەمانە منداڵانی بەتەنیاهاتوون. بەرپرسایەتی پەنابەرانی گەورەساڵان و خانەوادەکان دەکەوێتە سەر شانی دەزگای کۆچ و بەرپرسایەتی چاوەدێریکردنی منداڵانی بەتەنیاهاتوو لەسەر شانی کۆمۆنەکانە.

کۆمۆنی مالموێ، کە یەکەم وێستگەی پەنابەرانە لە سوید، هەست بە زێدەبوونی منداڵانی بەتەنیاهاتوو دەکات و هاوکات خەڵکێکی زۆر لە مالموێ خۆبەخشانە هاوکاری ئەم پەنابەرانە دەکەن، ئەمە ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای شارەوانیی، کارینا نیلسۆن مالموێ بە بەشی کوردی ڕادیۆی سوید دەڵێت.

 

نیلسۆن دەڵێ  لەماوەی تەواو هاویندا ئەم زێدەبوونە بەردەوام بووە. ئەو منداڵانە بەشی هەرەزۆریان لە سوریاوە نایەن، وە لەسەرەتای ئەمساڵدا لەماوەی حەوتوویەکدا ٤٠ منداڵی بەتەنیاهاتوو دەگەیشتنە سوید و ئێستاش لەماوەی شەوڕۆژێکدا ٤٠ منداڵی بەتەنیاهاتوو دەگەنە سوید.

 

 

سەرەتای ئەمساڵ دەزگای کۆچ پێشبینی دەکرد ٧٨٠٠ منداٶڵی بەتەنیاهاتوو لەسوید داوای پەنابەری بکەن. ئێستا کاتێک کە ڕیژەیەکی زۆر پەنابەر دەگەنە سوید، سەرەتا دەزگای کۆچ بەرپرسایەتی بەرامبە بە پێڕاگەیشتن و دابینکردنی پێداویستی و ئیمکانات بەرپرسیارە. بەڵام دەزگای کۆچ منداڵانی بەتەنیاهاتوو ناخاتە ژێر چاوەدێری خۆی.

 

ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای شارەوانیی مالموێ، سەر بە پارتی سۆسیالدیموکرات، کارینا نیلسۆن ئەم پڕۆسەیە شی دەکاتەوە.

 

نیلسۆن دەڵێ بەر لەهەرشتێک بەرپرسایەتی ێێمە بەرامبەر بە منداڵانی بەتەنیاهاتووە. کاتێک ئەم منداڵانە دەگەنە سوید ڕێکخستنێکمان بۆ پێڕاگەیشتنیان هەیە. سەبارەت بەوەی کە ئێستا ڕوودەدات سەرەتا دەزگای کۆچ بەرپرسیارە بەرامبەر بەم دۆخە.

 

لەماەی مانگی یانواری ئەمساڵدا ٥٥٤ منداڵی بەتەنیاهاتوو لەسوید داوای پەنابەراین کرد. لەوکاتەوە ڕیژەی ئەم منداڵانە بەرچاو زیادی کردووە. بەپیی ئامارەکانی دەزگای کۆچ، لەموەی سێ حەوتووی یەکەمی مانگی یونی ٩٣٤ منداڵی بەتەنیاهاتوو داوا پەنابەریان کرد. وە تەنها لەموەی حەوتووی ڕابردوودا، واتە یەکەم حەوتووی مانگی سپتامبەر  دەوری ٧٠٠ منداڵی بەتەنیاهاتوو لە سوید داوای پەنابەریان کرد.

 

لەبەراورددا لەگەڵ ساڵانی پێشوو، هیچکاتێک وەکوو ئەمساڵ ڕێژەی منداڵانی بەتەنیاهاتوو لەم ئاستە نەبووە. وەکی کارینا نیلسۆن بۆخۆی دەڵێ ساڵانی پێشو بینیومانە کە زیاد بووە، بەڵام هیچ ساڵێک وەکوو ئەمساڵ ڕیژەی ئەو منداڵانی کە پەنا بۆ سوید دەهێنن وەها بەرز نەبووە.

 

ساڵی ٢٠٠٤ سەرجەم ٣٨٨ منداڵی بەتەنیاهاتووە لەسوید داوای پەنابەریان کرد. ئەمە لەبەراورددا لەگەڵ ساڵی ٢٠١٤ کە سەرجەم ٧٠٤٩ منداڵ بەتەنیا هاتن بۆ سوید و داوای پەنابەریان کرد. هەرچەند کە ئەمە زێدەبوونێکی بەرچاوە، لەماوەی ٢٠ ساڵدا ڕووی داوە.

 

بەلام پیویست ناکات هێندە بگەڕێینەوە دواوە. بۆ ئەوەی ئەو زێدەبوونەی کارینا نیلسۆن باسی دەکات ببینین تەنها پێویست دەکات ئەم هەش مانگ و نیوەی ئەمساڵ لەگەڵ ساڵی ٢٠١٤ بەراورد بکەین.

 

ساڵی ٢٠١٤ کە سەرجەم ٧٠٤٩ منداڵی بەتەنیاهاتوو هاتنە سوید، هێشتا کەمترە لەو ڕیژەی کە ٨ مانگی یەکەمی ئەمساڵ هاتوون بۆ سوید. تاکوو ئێستا، لەموەی ساڵی ٢٠١٥ دا ١٠٣٣٨ منداڵی بەتەنیاهاتووە لەسوید داوای پەنابەریان کردووە. تەنها لەماوەی مانگی ئاگوستی ٢٩٥٨ منداڵی بەتەنیاهاتوو هاتن بۆ سوید.

 

واتە ئەگەر دابەشی بکەین، لەموەی مانگی ئاگوستیدا هەر رۆژێک زیاتر لە ٩٤ منداڵی بەتەنیاهاتوو گەیشتوونەتە سوید. لەماوەی ئەم ١١ رۆژەی مانگی سپتامبەر ٩٦٤ منداڵ خۆیان گەیاندۆتە سوید و داوای پەنابەریان کردووە.

 

دوای ئەوەی کە ڕیژەی ئەم منداڵانە لە سەرەتای مانگی یونیدا بەرچاو زیاد بوو دەزگای کۆچ پێسبینی خۆی گۆڕی. لە مانگی یولیەوە پێشبینی دەکەن ئەمساڵ سەرجەم ١٢ هەزار منداڵی بەتەنیاهاتوو لە سوید داوای پەنابەری بکەن.

 

هاوکات ئەم ڕێژەیە دەبێتە هۆی ئەوەی کە کاتی چاوەڕوانی وەڵامێک بۆ ئەم منداڵانە زیاد دەبێت.

 

سەبارەت بە ڕێگای کۆچیان کارینا نیلسۆن باسی ئەوە دەکات کە ئەم منداڵانە لەڕێاگی کۆچکردنیان بەشیوەی جۆراو جۆر تووشی ئازاردان و دۆخی نالەبار  بوونە. وە هەروەها دەڵێ ئەمانە زۆربەیان لاون، بەڵام هاوکات بەشێکیان تەمەنیان زۆر لەخوارەوەیە، لەنیوان ٨ تا ١٠ ساڵن، کە دێن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".