Foto: TT
Foto: TT

مار بەدەیان هەزار کەس دەکوژێت

4:31 min

بەدەیان هەزار کەس ساڵانە لەجیهاندا بەهۆی مارپێوەدان یان مارگەزینەوە ساڵانە گیان لەدەست دەدەن.

لەبەر ئەم هۆکارە ڕێکخراوەی پزیشکانی بێسنوور هۆشیار دەدەن کە ئەگەر دەرمانی دژە ژەهر وەبەرهەم نەهێنرێت ئەوا ڕێژەی گیان لەدەستان بەهۆی پێوەدانی مارەوە لەنێو هاوڵاتییەکای زۆر زیاتر دەکات. دەیڤید ۆرڵ پرۆفیسۆر لەبواری وەبەرهەم هێنانی دەرمان و پسپۆڕ لەبوار پێودانی ماردا. دەڤید ۆرڵ ئاماژە بەمەترسییەکان دەکات.

 - دەیڤید ۆرڵ دەڵێت. ئەوانەی کەمەترسی پێوەدانی ماریان زۆرر زۆر لەسەرە جوارتیار، شوان و کۆچەرە، هەروەها خێزان و منداڵانی ئەم کەسانە کە لەسنوورە مەتیسدارەکانی وەک ئاسیا، ئەمەریکای باشوور یان لاتین ئەمەریکا و ئەفەریقادا دەژین.

دەیڤید ۆرڵ پرۆفیسۆرە لەبواری وەبەرهەم هێنانی دەرمانی تایبەت بەگەرمەسێری و پسپۆڕە لەبوار پێودانی ماردا. ۆرڵ چەندین ساڵە لەهەڵمەتی بڵاوکردنەی زانیاریدا لەسەر پێودانی مار کە مەترسیدارەو بەردەوەام ئەم بابەتە بەپرسێکی گرنگ ناساندووە. بەڵام گرنگی پێنەدراوەو پشتگوێ خراوە. بەتایبەت لە ڕوانگەی ئابوورەیە، ئەمە لەکاتێکدا کە چارەسەری دەرمانی لەبەردەستدا بووە بۆ ئەوەی گەشەی پێبکرێت.

لە ئێستادا یەکێک لە کۆمپانیا گەرەکانی بەبەرهەم هێناندی دەرمانی دژە ژەهری پێوەدانی مار بڕیاریداوە کە ئیدی ئەو دەرمانانەی بەبەرهەم نەهێنێت. لەو ڕووەشەوە مەترسی زیاددەکات. جێگەی باسە ساڵانە زیاتر لە ١٠٠٠٠٠ هەزار هاوڵاتاتی لەجیهاندا بەهۆی پێوەدانی مارەوە لە جیهاندا گیان لەدەست دەدەن، ئەمە بەپێی ڕێکخراوە پزیشکانی بێ سنوور (Läkare utan gränser). هەر هەمان ڕێکخراوە ڕایگەیاندەووە کە ڕێژەی ئەو کەسانەی مار پیوەیداو هەتا دێت لە کۆماری ئەفەریقای ناوەنڕاست و باشووری سودان زیاد دەکات. ئەمە لەکاتێکدا کۆمپانییای بەبەرهەم هێنانی سانۆفی (Sanofi) کە بەتایبەت دەرمانی دژە ژەهر وەبەرهەم دێنێت و لەکاتی بێوەیدانی ماردا بەکار دەهێندراێت بڕیاریداوە ئیدی ئەم جۆرە دەرمانانەی کە تایبەتن بەدژە ژەهری گیاندارن بەرهەم نەهێنێت. لەپاش بیستی ئەم هەواڵە نیگەرانی لە لەلایەن ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنوورەوە سەرچاوەی گرتەوە. پێوەدانی مار لەزۆربەی کاتدا لەنێو گژوگیاوە روودەدات. پاشان زۆر زەحمەت دەبێت مرۆڤ بزانێت کە چی جۆرە مارێک بووە پێوەیداوە بۆ ئەوەی بەزووی چارەسەر وەربگرێت.

جێگەی باسە لەداهاتوودا بێگومان کۆمپانیایەکی دیکەی وەبەرهەمهێنانی دەرمانی دژە ژەهر ئەم بەرپرسیارییەتییە دەگرێتە ئەستۆ، بەڵام بەپێی پسپۆڕانی ئەم بوارە دوو ساڵی پێدەچێت هاتاوەکو دەرمانێکی نوێی هاوشێوە دێتە ئاراوە. ئانا خوێبێری ڕاوێژکاری دەمانییە لە ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور. خوێبێری ئاماژە دەرئەنجامی ئەو بۆشایە دەکات کە لەنێوان ئەو دوو ساڵەدا دروست دەبێت و دەڵێت.

- ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە مرۆڤ لە داهاتوودا نوتاونێت چارەسەر وەرگرێت کاتێک مار پێوەیدا. لەم ڕوانگەیشەوە ڕێژەی گیان لەدەستادن بەهۆ پێوەیدانی مارەوە زیاددەکات.

هاوکات دەیڤید ۆرڵ تیشکدەخاتە سەر بەرفراوانی کێشەکە کە تەنها بریتی نییە لە دژەدەمانەکە، بەڵکو سێڕومە یان زارداوی خوێنە کە کاردانەوەی بەهێزی لەکاتی پێوەداندا هەیە و ئەو سێڕومەش لەڕوانگەی جوگرافیاوە لە بەشەکانی ئەفەریقادا زۆرە. هاوکات ئەو دەمانانەش کە بۆ چارەسەر بەکار دێن لە ڕووی ئابووریەوە گرانە. ئەوانەش کە هەرزانن یان کارکاریگەریان کەمە یان ئەوتا نەهاتوونەتە بەرهەم هێنان. بگرە لە ئەمڕۆدا دەستکەوتنی دەرمان دژەهر و زانیاری سەبارەت بەچۆنێتی بەهار هێنانی کەمە. وەک ئاماژەمان پێکرد ساڵانە ١٠٠٠٠٠ هەزار کەس لە جیهاندا بەهۆی پێوەدانی مارەوا گیان لەدەست دەدەن و زیاتر لە ٤٠٠٠٠٠ هەزار کەسی دیکەش کە مار پێوەیاندەدات زیانی جەستەییان بۆ هەتا هەیایی بەردەکەوێت.

- دیڤید ۆرڵ دەڵێت. ژەهری مار لە کاتی پێوەدان بەجارێک زنجیرە زیانێکی جەستەی دەگەیەنێت. بۆ نمونە لە هەندێک حاڵتدا ئەگەر بە پێتەوە بدات دەبێت لاق یان قاچت ببڕنەوە. ڕێژەیەکی زۆر لەو کەسانەی کە لەو ناوچانەی ناومان هێنا کاردەکەن بەهۆی پێوەدانی مارەوە کەمئەندامی جەستەیی بووم.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista