SD:s partiledare Jimmie Åkesson och den nya ordföranden för SDU, Jessica Ohlson. Foto: TT och Uppsala kommun. Montage: Sveriges Radio.
لە راستەوە: تازەسەرۆکی لاوانی دیموکراتە سویدییەکان، یەسیکا ئولسۆن و یمی ئۆکەسۆن، سەرۆکپارتی دیموکراتە سویدییەکان. مۆنتاژی وینە: ڕادیۆی سوید

دیموکراتە سویدییەکان لە لاوانی ڕێکخراوەکەیان جوودا دەبنەوە

پارتی دیموکراتە سویدییەکان بە نیازن ڕێکخراوێکی تازەی گەنجان دامەزرێنن، گەر بێت و ئەم کارە ئەنجام بدەن ئەوا   SDU ڕێکخراوی لاوانی ئێستای ئەو پارتە، شیکایەتین لێ دەکەن.

هۆی جوودا کردنەوەی ڕێکخراوی گەنجەکان ئەگەڕێتەوە بۆ هەندێ ناکۆکی و ئایدۆلۆژی جیا کە لە مێژە لەم پارتەدا زاڵن. یەسیکا ئولسۆنی تازە سەرۆکی یەکێتی لاوانی دیموکراتە سویدییەکان بە ئاژانسی هەواڵی تێ تێ دەڵێت لە پەیڕەو پرۆگرامی پارتی دیموکراتە سودییەکاندا نووسراوە کە ئێمە ڕێکخراوی لاوانی ئەو پارتەین، هەر وا ناتوانن رێکخراوێک بگۆڕن.  ئولسۆن هەروەها دەیشڵێت، بەڕێوەبەرایەتی ئێستای پارتی دیموکراتە سویدییەکان توانایی بەڕیوەبردنیان نییە، هەر بۆیە دوور نیە لە هەڵبژاردنی داهاتوودا ئێمە وەکو ئۆپۆزیسیۆن بە لیستەی جوداوە بەشداری بکەین. سەرۆکپارتی دیموکراتە سویدییەکان یمی ئۆکەسۆن لەم پەیوەدنییەدا بە کەناڵی تەلەڤزیۆنی سویدی وت، ساڵانێکە ناکۆکیمان لە نێواندایە و ئیتر ئەم هاووکارییەمان ناتوانێت بەردەوام بیت. جێی باسە بەڕیوەبەرانی دیموکراتە سویدییەکان، پێیان وایە یەکێتی لاوانی رێکخراوەکە تا دێت زیاتر تووندڕەو دەبێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista