Många frivilliga har under veckan samlats på Malmö centralstation för att hjälpa de flyktingar som anlänt. Foto: Anna Landelius/Sveriges Radio
wêne: Anna Landelius/Sveriges Radio

کەسانی زیاتر بە تاوانی قاچاخچییەتی دەستگیر دەکرێن

ئەو کەسانەی کە خۆبەخشانە پەنابەرە تازەهاتووەکان دەگەیەننە جێگای جیا جیا ، لە لایەن پۆلیسەوە ڕادەگیرێن.

ئێڤا گون ڤەستفۆرد، بەرپرسی چاپەمەنی پۆلیس بە ڕۆژنامەی سیدسڤەنسکانی ڕاگەیاند هاوردن و بردنی کەسانێک کە هێشتا مۆڵەتی مانەوەیان نییە، بە پێی یاسای تایبەت بە بیانیان  تاوانە. هەرچەندە ئەم زانیارییەی پۆلیس لە لایەن یاسازانانەوە رەت دەکرێتەوە و دەوترێت تەنها لە حاڵەتێکدا کە پارە وەرگیرێت تاوانە.

تا ئێستا پۆلیسی هەرێمی سکۆنە ٢١ کەسی بە تاوانی قاچاخچییەتی دەستگیر کردووە و شارەوانی مالمیۆ داوا لە هاووڵاتییان دەکات، کۆچبەران ڕەوانەی دەزگای کۆچ بکەن. لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا چەندین منداڵی بە تەنها هاتوو بێ سەرو شوێن بوون، چوونکە لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە هەڵگیراون و ئێستا پۆلیس نازانێت ئەم منداڵانە چیان بە سەر هاتووە. هەرچەندە لەوانەیە لە لای خزم و کەسیان بن بەڵام پۆلیس دەیەوێت بەر بە مەترسییەکان بگرێت.

              

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista