wêne: Maja Suslin/TT
wêne: Maja Suslin/TT

"قەیرانی پەنابەری پرسێکە بۆ تەواوی دونیا"

6:00 min

سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا، مارتین شولز لە سەر بانگهێشتنی سەرۆکی پەرلەمانی سوید، ئوربان ئالین سەردانی سویدی کرد و ئەمڕۆ لەلایەن ستێفان لوێڤێن، سەرۆک وەزیرانی سویدەوە پێشوازیی لێکرا. 

کاتژمێر ١ی دوانیوەڕۆ لوێڤێن و شولز لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا ئاماژەیان بە ناوەرۆکی کۆبونەوەکەیان کرد. جێگەی باسە کە بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید لەم کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەدا ئامادەبوو. لەگوێن زانیاریی بەردەست، بابەتی سەرەکی لەکاتی کۆبوونەوەی سەرۆک وەزیرانی سوید ستێفان لوێڤێن و سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا مارتین شولزدا، دۆخی نالەباری کۆچبەرانە. 

هاوکات هەردوولا لەسەر بەسنوورکردنی ڕێژەی کۆچبەران بەتایبەت بۆ وڵاتانی ئەڵمانیا و سوید هاوبڕوابوون. هەروەها جەختیان لەسەر یەکدەنگی و هاوبیریی سیاسی لە ڕوانگەی ئەو ڕەوشەی ئێستا ئەوروپای پێدا تێپەڕدەبێت کردەووە.  

لەدرێژەی کۆنفرانسەکەدا هەریەکە لە لوێڤێن و شولز تیشکیان خستەسەر ئەوروپا کە دەبێت وەک یەکێتییەک بیربکاتەوە و هەنگاو بنێت.



بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista