دیسان نرخی خانوو بەرز بووەوە

 

ئامارێکی تازە بەرزبوونەوەی نرخی خانوو لە بازاڕی خانووبەرەدا نیشان دەدات.

لەم چەند مانگەی دوواییدا نرخی خانووی ئاپارتمانی و هەروەها خانووی سەربەخۆ، بە چەند دەرسەدێک زیادیان کردووە و لە شارە گەورەکاندا نرخەکان بەرزتر بوونەتەوە. بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید، ئێکۆت ڕایگەیاند لە ستۆکهۆڵم لە هاوینی پارەوە خانووی ڤیلا، ١٧ لە سەد گرانتر لە جاران بوون.