Foto: Jessica Gow/TT, Sven Hoppe/AP, Matthias Schrader/AP
wêne: Jessica Gow/TT, Sven Hoppe/AP, Matthias Schrader/AP

”پێویستە سویدیش کۆنترۆڵەکانی سەر سنوور توندوتۆڵ بکاتەوە”

ئاڵمان دوێنێ ڕایگەیاند کە دووبارە سنوورەکانی بەرەو ئوتریش کۆنترۆڵ دەکاتەوە.

ئانا کینبەری باترا، سەرۆکی پارتی مۆدێراتەکان تێگیەشتنی هەیە و دەڵیت پێویستە سویدیش بیر لەو جۆرە ڕێگایانە بکاتەوە و کۆنترۆڵی سنوورەکان توندوتۆڵتر بکاتەوە. دۆخەکە نالەبارە و دەبێت بتوانین یارمەتی ئەو کەسانە بدەین کە پێویستیانە، بەڵام هاوکات دەبێت نەزمێک لە پێشوازییەکەماندا هەبێت. بۆیە باترا داوا لە سەرۆکوەزیر ستێفان لیۆڤێن دەکات بە وردی بڕوانێتە دۆخی ئێستای کۆچبەران .

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".