38-åriga Aysen Furhoff greps på flygplatsen vid ankomsten till Batumi, Georgien, den 19 juni 2015 och sitter fortfarande fängslad. Foto: Privat
Foto: Privat

ئایشەن فورهۆف ئازاد کرا

لە مانگی یونی ئەمساڵەوە ئایشەن فورهۆفی ٣٨ ساڵە، لە وڵاتی جۆرجیا زیندانی کراوە.

فورهۆف ئێستا بە زەمانەت ئازاد کراوە، بەڵام مافی چوونە دەرەوەی جۆرجیای نییە و دەبێت تا ڕۆژی داگاییەکەی هەر لەو وڵاتە بمێنێتەوە. ئایشەن فورهۆف دانیشتووی سویدە و ١٣ ساڵ لەمەوبەر بە هۆی پەیوەندی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) تورکیای بە جێ هێشت.  ئەو کات  دەزگای کۆچی سوید بە هۆی ئەو مەترسیانەی لە سەری بوون مافی مانەوەی پێ دا. جێی باسە ئایشەن بۆ چاوپیکەوتنی چەند هاوڕێیەکی سەردانی جۆرجیای کرد و ٢٠ی یونی لەوێ دەستگیر کرا، ئەمە لەر بەر ئەوەی تورکیا بە دوایەوەیەتی و داوای وەرگرتنی ئەکات. ئێستا بە هۆی باری تەندروستی و بەدواداچوونی یاسای دادگای یەکێتی ئەوروپا ئایشەن ئازاد کراوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".