wêne: Geert Vanden Wijngaert/TT och Elin Swedenmark / TT
wêne: Geert Vanden Wijngaert/TT och Elin Swedenmark / TT

وەزیرانی کۆچی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا هەڵوێستێکیان گرت

دوای وەدواخستنی کۆبوونەوەکەیان وەزیرانی کۆچی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بەڕەسمی لەسەر دابەشکردنی ٤٠ هەزار پەناخواز، کە لە یونان و ئیتالیان، ڕیککەوتن.

لەمانگی یولی ئەمساڵدا وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کە دەوری ٣٢ هەزار پەناخواز کە لە ١٥ مانگی ئاگۆستی ڕا خۆیان گەیاندۆتە یونان و ئیتالیا، بەسەر وڵاتانی دیکەی یەکێتی ئەوروپا دابەش بکرێن.

 

تاکوو مانگی دیسامبەری ئەمساڵ دەبێ بەرنامەڕیزی بۆ دابەشکردنی ئەو ٨ هەزار پەناخوازانە بکەن کە ئەمڕۆ لەسەری پێکهاتوون کە بەم ٣٢ هەزارە زیادی بووە.

 

لەکۆدا وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون کە سەرجەم ٤٠ هەزار پەنابەر کە ئێستا لە یونان و ئیتالیان، لەماوەی دوو ساڵی داهاتوودا بەسەر گشت وڵاتانی ئەندام دابەش بکەن. 

 

خاڵێک کە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا هێشتا لەسەری ڕێک نەکەوتوون پرسی ڕێژەی پەنابەرانی دیاریکراوە – واتە kvotflyktingar.

 

لەئێستادا پێشنیارێک بۆ ئەوە هەیە کە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بەزۆرەملێ ڕێژەیەکی دیاریکراو پەنابەر وەرگرن. لەمبارەدا ٩ وڵاتی ئەندام گوتوویانە نا. بەشێکی دیکەی وڵاتانی ئەندام بەڕێژەی دیاریکراو ڕازین، بەڵام نایانەوێ وڵاتەکان بەزۆری ئەم پەنابەرانە وەرگرن.

 

واتە هێشتا وەزیرانی کۆچی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا نەیانتوانیوە بەتەواوی بەڕێککەوتنێک بگەن. ئەگەر بێتو لەم کۆبوونەوەیە ڕێک نەکەون، لەمانگی ئوکتوبەر کۆبوونەوەیەکی نوێ ئەنجام دەدرێت. بەڵام دەکرێت لەڕێگای دیکەوە بەڕێککەوتن بگەن.

 

باس لەوە دەکرێت  لەماوەی ئەم حەوتووەدا سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکان کۆببنەوە تا ئەوان بەڕێککەوتنێک بگەن. ئەگەر لەڕێگای گفتوگۆ بە هاوفکریەک نەگەن، ڕێگایەکی دیکە ئەوەیە کە لەڕێگای دەنگدان پرسی وەرگرتنی ڕێژەیەکی دیاریکراو پەنابەر بەزۆرەملێ حەل بکەن. ئەگەر بگاتە ئەم قۆناغە، ئەوا مانگێکی دیکە ئەنجام دەدرێت. لەدەنگدانێکی وەهاش دەبێ بەشی هەرە زۆری وڵاتان، واتە دوو سێیەی وڵاتانی ئەندام دەنگ بە پێشنیاری بەردەست بدەن.

 

بەڵام سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا مارتین شولز ئەمڕۆ لە ستۆکهۆڵم، لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی سوید ستێفان لوێڤێن گوتی دەکرێت لەڕێگای دەنگدان بتوانین بڕیار لەسەر وەرگرتنی زۆرەملێ بدەین، بەڵام هیوادارە کە پێویست نەکا بگەنە ئەم قۆناغە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista