wêne: Virginia Mayo/TT
wêne: Virginia Mayo/TT
یەکێتی ئەوروپا و قەیرانی پەنابەری

یەکێتی ئەوروپا ١٦٠ هەزار پەنابەر وەردەگرێت

دوای وەدواخستنی کۆبوونەوەکەیان وەزیرانی کۆچی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بەڕەسمی لەسەر وەرگرتن و دابەشکردنی ١٦٠ هەزار پەناخواز ڕێککەوتن.

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە وەزیرانی کۆچی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لەسەر ئەوە پێکهاتن کە سەرجەم ٤٠ هەزار پەنابەر وەرگرن و بەسەر وڵاتانی ئەندام دابەشیان بکەن. ئێستاش، درەنگانەی شەوی دووشەممە، لەسەر ئەوە پێکهاتن کە ١٢٠هەزار پەناخوازی دیکەش وەرگرن. ئەمە وەزیرانی نێوخۆی ئەڵمان و فەڕانسا ئەمشۆ ڕایانگەیاند.

 

ئەمەش مانای ئەوەیە کە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لەسەر ئەوە پێکهاتوون کە ١٦٠ هەزار پەناخواز وەرگرن و بەسەر ولاتەکان دا دابەشیان بکەن.

 

بەڵام ئەوەی کە نەیانتوانیوە لەسەری پێکبێن چۆنیەتی وەرگرتن و دابەشکردنی ئەم ١٦٠ هەزار پەنابەرەیە. لەمپەیوەندیەدا بەشێک لە وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا ڕاستەوڕاست دەڵێن نا بۆ ڕێژەیەکی دیاریکراوی پەنابەران کە دەبێ وڵاتەکان وەریان گرن.

 

لەگوێن زانیارییەکانی پەیامنێری ڕادیۆی سوید لە بروکسەل "یان ئاندێشۆن" وڵاتەکانی مەجارستان، پۆلەند، ڕۆمانیا، لیتوانیا، چێک و سلوڤاکیا تێبینیان لەسەر شێوەی دابەشکردنی ئەم پەنابەرانە هەیە.

 

جیا لە پێشکەشنەکردنی شێوەی دابەشکردنی ئەم پەنابەرانە، هاوکات لەو ڕێککەوتنەی کە پێیگەیشتوون هیچ مەرجێک بۆ وەرگرتنی ڕێژەیەکی دیاریکراو پەنابەر نییە. ئەم پرسانە ڕاگیراون بۆ کۆبوونەوەی داهاتوو کە ٨ی ئوکتوبەر لە لوکسەمبورگ ئەنجام دەدرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista