Riksdagen sammanträder  Foto Jessica Gow TT
wêne: Jessica Gow TT

پەرلەمان دەست بە کارەکانی دەکاتەوە

دوای پشوویەکی درێژی هاوینە ئەمڕۆ پەرلەمان دیسانەوە دەست بە کار دەکاتەوە و لەوێدا سەرۆکوەزیرستێفان لیۆڤێن بۆ دووەمین جار ئاخافتنی خۆی و سەرووتاری حوکوومەت پێشکەش دەکات.

لیۆڤێن وتی  پێویستە لەم کاتە هەستیارەدا لە دەوری ئەو سویدەی دەمانەوێت کۆ ببینەوە، هەروەها وەکو چاوەڕوان دەکرا باسی لە قەیرانی کۆچبەران کرد و وتی نابێت هیچ کۆمۆنێک خۆی لە بەرپرسیارەتی بدزێتەوە. لیۆڤێن هەروەها باسی لە سواڵکەرانی سوید کرد و سوپاسی پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکانی کرد بۆ هاوکاری ڕێککەوتنەکان.  لە کۆتاییدا سەرۆکوەزیر وتی سوید دەبێت لە دنیادا دەنگی، ئازادی، ئاشتی، مافی مرۆڤ و هاووخەباتیی بێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".