Stockholm central. Foto: SR.
Stockholm central. Foto: Daniel Klaar/SR.

سەدان کۆچبەر گەیشتنە شاری ستۆکهۆڵم

دوێنێ شەو نزیکەی ٣٠٠ کۆچبەر گەیشتنە ئێستگای شەمەندەفەڕی شاری ستۆکهۆڵم، نزیکەی سەد کەسێکیان هێشتاش هەر لەوێ ماونەتەوە.

فرێدریک ئاندەرشۆن، سەرفەرماندەی پۆلیسی ستۆکهۆڵم دەڵێت بەشێکی ئەو سێسەد کەسە خۆیان بە دەزگای کۆچ ناساندووە، هەندێکیان لەگەڵ ڕێکخراوە خۆبەشەکان پەیوەندییان گرتووە و نزیکەی سەد کەسێکیشیان بێ سەر و شوێنن، ئێمە نازانین چیان بە سەر هاتووە. ڕەنگە ئەو کەسانە بە نیاز بن خۆیان بگەیەننە وڵاتانی تری سکاندیناڤی، بۆیە خۆیان شاردبێتەوە. قەرارە بەم زووانە کارمەندانی دەگای کۆچ لە ئێستگەی شەمەندەفەڕی ستۆکهۆڵم ئامادە بن بۆ هاوکارای کۆچبەران.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista