خۆپیشاندەرانی کورد لەدەرەوەی پەرلەمانی سوید. وێنە لەفەیسبووکی ئەڤین ئەکباشەوە وەرگیراوە.
1 av 2
خۆپیشاندەرانی کورد لەدەرەوەی پەرلەمانی سوید. وێنە لەفەیسبووکی ئەڤین ئەکباشەوە وەرگیراوە.
خۆپیشاندەرانی کورد لەدەرەوەی پەرلەمانی سوید. وێنە لەفەیسبووکی ئەڤین ئەکباشەوە وەرگیراوە.
2 av 2
خۆپیشاندەرانی کورد لەدەرەوەی پەرلەمانی سوید. وێنە لەفەیسبووکی ئەڤین ئەکباشەوە وەرگیراوە.

کوردان لە دوێنێ شەوەوە لەدەرەوەی پەرلەمانی سوید کۆبوونەتەوە

"لەبەرخوودان بەردەوام دەبین"
3:58 min

کوردانی سوید لە دوێنێ شەوەوە خۆپیشاندانێک لەدەرەوەی پەرلەمانی سوید بەڕێوەدەبەن.

هاوکات لەگەڵ کردنەوەی پەرلەمانی سوید لە وەرزی نوێنداو دەستپێکرنەوەی کارەکانی پەرلەمان بەدەیان کورد و دۆستی کورد لە دەروەی پەرلەمانی سوید خۆپیشاندانێک بەڕێوەدەبەین.

یەکێک لەو خۆپیشاندەرانە  ئەڤین ئەکباش یەکێکە لەو خۆپیشاندانەو کەمێک بەرلە ئێستا خۆپیشاندانەکەی بۆ بەشی ڕادیۆی سوید ڕوونکردینەوە.

ئەکباش تیشکی خستەسەر ئەوەی کە خۆپیشاندان و بەرخودان دەبێت بەردەوامبێت هەتاوەکو وڵاتان بەگشی هەڵوێست بەرامبەر هەڵسووکەوتەکانی وڵاتی تورکیا کە ڕووبەڕووی خەڵکی سڤیلی دەکاتەوە دەگرنە بەر. هەروەها هۆکاری ئەنجامدانی خۆپیشاندانەکەی دوێنێ شەوەی ڕووکردەوە و باسی لەوەکرد کە ئیدی بەسە بەکار هێنانی تووندوتیژ. وەک کورد دەبێت شەو و ڕۆژ لەبەرخودان بەردوامبن هەتاووکو توندوتیژی ڕادەوستێنن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".