ئەمشەو زلاتان لە بەرامبەر تێپی مالموێدا یاری ئەکات

ئەمشەو یارییەکانی خۆلی شامپیونس لیگ دەست پێدەکەن، لە ٨ یاریدا ڕکابەریی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەکرێت.

 یاریزانی بە ناو دەنگی سویدی، زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ ئەمشەو ئەکەوێتە بەرامبەر تیمە کۆنەکەی خۆیدا، مالمیۆ ئێف ئێف. جێی باسە مێدیاکانی فەرانسە، مالموێ بە لاوازترین تیپی گروپەکە لە قەڵەم دەدەن و پێیانوایە یارییەکەی ئەمشەو بۆ تیپی پاریس سانت جەرمان، زۆر ئاسان دەبێت.