خانووی منداڵانی بە تەنها هاتوو ئاگری گرت

ئەمشەو خانوویەک لە شاری بودێنی باکوری سوید کە تایبەت دانراوە بۆ منداڵانی بە تەنها هاتوو ئاگری گرت.

خانوویەکی دوو ژورە ئاگری لێکەوتەوە بەڵام کارمەندانی ئاگر کوژێنەوە زوو فریا کەوتن و نەیانهێشت ئاگرەکە پەرە بسێنێت. چەند کەسێک لە گەنجەکان، بە دووکەڵ ئازار دران، بەڵام هەر لە جێ لە دەرەوی ماڵەکە چارە کران. هێشتا دیار نییە ئاگرەکە چۆن کەوتووەتەوە بەڵام پۆلیس وەکو ئاگردانی بە مەبەست  و هەوڵی کوشتن چاو لەم ڕووداوە دەکات.