wêne: Margareta Gustafsson/TT
wêne: Margareta Gustafsson/TT

زیاتر لە ٨٠٠ میلیۆن بۆ هاتوچۆی گشتیی لەدەرشار دابین دەکریت

خەتی هاتوچۆی گشتیی لەدەرەوەی شار  لەماوەی چەند ساڵی داهاتوو دا ٨٥٠ میلیۆن کڕۆن ئیمکاناتیی زێدەیی بۆ دابین دەکرێت. ئەمە حکومەت و حیزبی چەپ لەگفتوگۆکاندا سەبارەت بە بوودجەی داهاتووی حکومەت لەسەری پێکهاتوون.

بۆ ئەم مەبەستە دەزگای هاتوچۆ لەهاوئاهەنگیدا لەگەڵ هەرێمەکان هەڵوێستی پێویست دەستنیشان دەکات.

 

لەگوێن سەرپەرشتی گفتوگۆکان لەلایەن حیزبی چەپ ئولا ئاندێشۆن مەبەست ئەوەیە کە خزمەتگوزاریی و ئیمکاناتی هەڵبژاردن لەدەرشار باشتر بکەن. بەم شیوەی کە ئێستا هەیە خەڵکی دانیشتووی دەرشار بۆ هاتوچۆ ناچارن هەم بۆ کار هەم لەکاتی ئازاد دا ئوتۆمبێلی خۆیان بەکار بهێنن.

 

بوودجەی داهاتوو بەتەواوی ڕۆژی دووشەممە پێشکەش دەکرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".