wêne: Wong Maye-E/TT
wêne: Wong Maye-E/TT

ڕێژەی ژیانی دەریایی نیوە بووە

لەماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا ڕیژەی ژیانی دەریایی نیوە بووە. وە بەشێک لە ژیانیی دەریایی مەترسیی لەبەینچوونی لەسەرە.

ئەمە "فۆندی سروشتی جیهانیی"  لەپێداچوونەوەیەکدا بەسەر دەریاکانی دونیا و ژیانی دەرییای نیشانی دەدات.

ئەم پێداچونەوەیە لەڕاپۆرتێکدا خولاسە دەکرێتەوە و تێیدا هاتووە کە دوو هۆکار، زێدە ماسیگرتن و ئاڵوگۆڕی کەشو هەوایە.

ئەم ڕاپۆرتە نوێیە ئەوە دەگەێنێت کە، ئێستا لەباراورددا لەگەڵ دەیەیی ١٩٦٠-دا دوو بەرابەر ماسی دەخۆین. هاوکات ڕێژەی هێزی ماسیگران ئێستا دوو تا سێ جار لەوە زۆرترە کە بۆ ڕاگرتنی ژیانی دەرییای گونجاوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".