wêne: ERIK MÅRTENSSON / TT
wêne: ERIK MÅRTENSSON / TT

"وێدەچێت توندوتیژترین تاوانبێت کە ڕووبەڕووی دادگی سویدی دەبێتەوە"

پیاوێک، کە ئێستا هاووڵاتێتی سویدی هەیە، گومانی ئەوەی لەسەر کە ساڵی ١٩٩٤ لە وڵاتی ڕواندا سەرپەرشتی ئەو خەڵکە بووە کە بە چەکوش لێدان، چەقۆ لێدان و گولە بەهەزاران پیاو، ژن و منداڵایان کوشتووە.

ئەمڕۆ دادگایکردنی ئەم پیاوە لە سوید دەستی پێکرد و ئەو گومانەی لێی دەکرێت تاوانی کۆکوژییە.

پارێزەر  توماس بودستروێم کە پارێزەری ئەو کەسەیە شکایەتی کردووە دەڵێ کە پێیوایە ئەمە زبرترین تاوانە کە لە دادگایەکی سویدی دا تاقی کراوەتەوە. توماس بودستەروێم پارێزەری پیاوێکە کە لەکاتی ئەنجامدانی ئەم کۆمکوژییە شەش منداڵی لەدەست دا و یەکێک لە قوربانیەکانی کۆمکوژییە.

ئەو پیاوەی کە دادگایی دەکرێت، کە ئێستا ٦٠ ساڵە، حاشا لەئەنجامدانی ئەم تاوانە دەکات.

ئەمە دووەم جارە کەسێک لە سوید بەهۆی تاوانی کۆمکوژیی ڕووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە. لەمانگی یونی ٢٠١٣ دا پیاوێکی دیکەی خەڵکی ڕواندا کە هاووڵاتی سویدی بوو، حوکمی زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپا، حوکمێک کە لەلایەن دادگای شکایەتکردنەوە سەلمێندرا.

ئەو کات، هەر وەکوو ئێستا تاوانێکی کوشتنی بەهەزاران کەس بوو، وە ئەمجارەشیان هەر وەکوو ٢٠١٣ ئەو کەسەی ئەم گومانەی لەسەرە و دادگای دەکرێت لە غایببوونیدا لەلایەن داداگی خەڵک لە ڕواندا مەحکوم کراوە.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista