wêne: Vilhelm Stokstad/TT
wêne: Vilhelm Stokstad/TT

پێشێلکردنی سنوری خاکی سوید ڕاشکاوانە ڕادەگەێندرێت

هاوکات لەگەڵ ئەوەی کە پێشێلکردنی سنوورەکانی خاکی سوید زیاد ەبێت، حکومەت کراوەتر دەبێت و بەخێرا پێشێلکاران دەستنیشان دەاکت.

لەمبارەدا وەزیری بەرگریی سوید پێتەر هولتکڤیست دەڵێ پێموایە بەتایبەتی بۆ کۆمەڵگای سوید باشە، تا ڕێگریی لە دەنگۆی جیاجیا لەسەر ئەوەی کە چی ڕوویداوە بکەین. باشترە لەمبارەدا ڕوون بیت و زانیاریی بەردەست ڕابگەێنیت.

 

ساڵی ٢٠١١ سنوورەکانی سوید سێ جار پێشێل کران، لەموەی ساڵی ڕابردوودا ١٣ جار، وە ئەمساڵ تاکوو ١٤ی سپتامبەر  ١٠ جار سنووری سوید پێشێل کراوە.

 

تاکوو ئێستا زانیاریی دەرباەری پێشێلکردنی سنوورەکانی خاکی سوید مۆری نهێنی لێدراوە، بەلام لەمەو بەدوا تەنها چەند کاتژمیرێک دوای ڕووداوێکی وەها زانیاریی بە کۆمەڵگا دەدرێت.

 

وەزیری بەرگریی ئەوەش دەڵێ کە ئەمە بڕیاری حکومەتە کە وەها کراوە بین و چاومان لە فینلەند کردووە کە ئەمەی تاقی کردۆتەوە و بینیومانە کە مۆدێلێکی باشە.

ئاماژە بەوەش ەکات کە لەلایەکەوە ئەمە دەتونێت ڕەنگدانەوەیەک لە سموجۆڵی سەربازیی ئێستای ناوچەی دەورەبارمان بێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista