Foto: SGT Johan Lundhal/ TT
Foto: SGT Johan Lundhal/ TT

لێکۆڵەرەوانی بەبەشداریکردنی جەنگی ئەفغانستان ڕەخنەیان لێدەگیرێت

5:14 min

ئەو لێکۆڵینەوەی لەسەر بەشداریکردنی وڵاتی سوید لە جەنگی ئەفغانستاندا بڕیارە ئەنجام بدرێت لە ئێستاوە رووبەڕووی ڕەخنە دەبێتەوە.

لارش – گونەر لیلیەستراند یەکێکە لەو ٢٧ هەڵسەنگێنەرەی کە ناوەیان هاتووە سەبارەت بەبەردەستخستنی چەندین پرسیار کە لە لێکۆڵینەوەیەکدا لەسەر دەرئەنجامی بەشداریکردن لەجەنگی ئەفغانستاندا بەکاربهێنرێت. لیلیەستراند ئەم هەڵسەنگاندنە بەبێلایەن پێناسە ناکات. 

 - لارش – گونەر لیلیەستراند دەڵێت. بەو شێوە دەکەوتووە کە ئەو لیژنەی لەسەر جەنگ دەبوا لێکۆڵینەوەی ئەنجام بدایە بێلایەن بوایە، بەڵام بێلایەن نییە، بەڵکو لێکۆڵینەوەیەکی یەکلایەنەیە. هاوکات لێکۆڵەرەوەی ئەم لێکۆڵینەوەکە تەنها کەسێکە کە ئەندام پەرلەمان بووە و پێشووتریش لەبڕیارداندا لەسەر شەر بەشداربووە.

 لارش – گونەر لیلیەستراند یەکێکە لەو ٢٧ هەڵسەنگێنەرەی کە ناوەیان هاتووە سەبارەت بەبەردەستخستنی چەندین پرسیار کە لە لێکۆڵینەوەیەکدا لەسەر دەرئەنجامی بەشداریکردن لەجەنگی ئەفغانستاندا بەکاربهێنرێت. دەرئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوەی دەدرێتە حکومەت.

جێگەی باسە کە بێجگە لییلەسیتراند وەزیری دەرەوەی پێشوو سوید تاگێ گێ پێتەرشۆن و چەندین کەسایەتی سیاسی وناسراوی دیکەی لەبەردەستی خستنی ئەو لێکۆڵینەوەدا بەشدار دەبن. بۆ نمونە ئەم کەساییەتیانە هەڵدەستن بەئامادەکردنی چەندین پرسیار کە پاشان بەمەرج لێکۆڵەرەوان دەبێت لەڕوانگی ئەو پرسیارانەوە ڕاپۆرتێک بەدەرست بخەن. مەبەست لە چۆنێتی ئەنجامدانی ئەم لێکۆڵینەوە دەگەڕێتەوە بۆ کەمی بەڵگە لەسەر ئەرکە سەربازیەکانی سوید لە ئەفغانستان، بۆ نمونە سەبازە سویدییەکان لەوێ چییانکردووە یان بەچی شێوەیەک بەشداری شەر بوون. تاوانیان ئەنجامداوە یان نا.

لەجەنگی ئەفغانستاندا نزیکەی ٩٠٠٠ سەربازی سویدی لە نێوان ساڵانی ٢٠٠١ بۆ ٢٠١٤ بەشداربوو. ئەم لێکۆڵینەوەی کە ئاماژەی پێکراوە لەسەر داوایی حکومەتە. هاوکات حکومەت دەیەوێت دەرئەنجامی ئەم لێکۆڵینەوەیە لە مانگی ١١ ساڵی ٢٠١٦ بخاتە بەردەست و لەو بابەتە وردبێتەوە کە ئایا وڵاتی سوید لە ڕوانگەی بەشداریکردنیەوە لەو جەنگەدا ئامانخی خۆی پێکاوە، هەروەها ئەو کەرەستانەی دابینکراون بەشێوەیەکی دروست بەکارهێنراون، یاخوود هاوکارە مرۆییەکان کە لەڕێگەی سەربازییەوە گەیندراون چۆن بووە.  

ئەوەی جێگەی باسە توونێ تینگسگۆرد کە ئەندام پەرلەمانە لەسەر لیستی پارتی سۆسیال دیموکرات، لە ئێستادا بەرپرسارێتی لێکۆڵینەوەکەی پێسپردرداوە. بەووتەی لارش – گونەر لیلیەستراند کاتێک ئاشکرا بووە کە ئەم کەسایەتییە بەرپسیارێتی لیکۆڵنەوەکەکات ئەوا ئەو لێکۆڵینەوە متمانەی لەدستداوە. توونێ تینگسگۆرد لە ساڵانی ١٩٩٨ بۆ ٢٠٠٦ جێگری لیژنەی بەرگری پەرمان بووەو یەکێک بووە لەو کەسانەی کە بڕیاری بەشداریکردنی لەجەنگی ئەفغانستاندا داوە. لارش – گونەر لیلیەستراند دەڵێ ئەم کارە جێگەی دڵگرانییە.

 - بێگومان من لەم شێوازە کارە نارازیم، مەبەستم ئەوەی کە ئەم کارەی حکومەت هیچ مۆرێکی هەڵسەنگاندی پێوە نییە. ناکرێ تۆ لەخۆوە کەسێکی ڕەخنەگر یان هەڵسەنگێنەر دابنێت، ئەمە پەیوەندی بە بڕیارێکی حکومەتەوە هەیە و شتێکی ئاسایی نییە. من لە ڕاستیدا ئەو خواستە بەدیی ناکەم کە هەستێت بەتاوتوێکردنی هەموو لایەنەی بابەتەکە کە لێرەدا مەبەست جەنگەکەیە.

 بەڵام تونێ تینگسگۆرد پێیوایە بەپێچەوانەوە، ئەو پاشخانەی کە لەلیژنەی بەرگریدا هەیەتی دەکرێت وەک ئەزموونێک تەماشا بکرێت، بەتایبەت لەڕووی لێکۆڵینەوە سەبارەت بەئەرکە سەربازیەکانی سوید لە ئەفخانستان و دەڵێت.

 - من پێموایە لەوانەیە باش بێت، کەکەسێک هەر لەسەرتایی پرۆسەکەوە بەشداربووبێت، هاوکاتیش بەشێکیش لە لێکۆڵنەوەکان بێت. ئەوەش جێگەی باسە کە من لەم بوارەدا بەشە ئەزموونێکم هەییە.

 تونێ تینگسگۆرد ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەو لە ئێستادا ناتوانێت وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایا چۆ مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسیارانەی لەلایەن ٢٧ کەسایەتییەکەوە هێنراونەتە ئاراوە دەدنەوە. بەڵام دانی بەوەدا نا کە بێگومانی بەشێکی ئەو مەرج و پرسیارانە لە کارەکانیاندا بەکار دەهێنن و وەڵامیان دەدەنەوە. هاوکات باسی لەوە کرد کە جیاوازی زۆر لەشێوازی لێکۆڵینەوەی تاکەکەسی بەراورد بە کۆمیتەیی هەیەو دڵێت.  

 - ئەو ئەرکەیی بەئێمە سپێردراوە زۆر ڕوونە کە بەرەو چی ڕوانگەیەک هەنگاو دەنێن و دەرفەتەکەش لەم بوارەدا بەرفراوانە. هەروەها هەوڵدەدین کە توێژەینەوە لەسەر هەموو حاڵەتێکی گوماناوی ئەنجام بدەین. من ئەم شێوازە کارەم هەڵنەبژاردووە، بەڵام تەنها ئەو دەرفەتەی پێمدراوە پەسەندم کردووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista