Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

حکومەت دەیەوێ پڕۆسەی یاسایی بۆ دیارییکردنی خانەی پەنابەران کورت بکاتەوە

چەندین شوێن لە خانەی پەنابەران خاڵیە و ئامادەیە بۆ بەکارهێنان
4:39 min
wêne: FANNI OLIN DAHL / TT
wêne: FANNI OLIN DAHL / TT

لەکاتێکدا کە سوید ڕووبەڕووی قەیرانی پەنابەری بۆتەوە چەندین خانەی پەنابەران بەهۆی کاتی پڕۆسەی یاسایی خاڵین.

وەزیری مەدەنیی ئەردەلان شەکەرابی باس لەوە دەکات کە ئێستا حکومەت دەیەوێ چارەیەک بۆ ئەم کێشەیە بدۆزێتەوە، وە بۆیە لەگەڵ دەزگای کۆچ و دەزگای دۆزینەوەی خزمەتگوزاری بەبشترین بەها – upphandlingsmyndigheten  - لەگفتوگۆ دان.

 

ئەردەلان شەکەرابی دەڵێ دەزگای کۆچ ئیمکاناتی پێدەدرێت تا بتوانیت ئەو چاوەڕوانیانەی لەسەریانە پێی بگەن و ئەوەی هەموو ڕۆژێک ململانێی لەگەڵ دەکەن ئەنجام بدەن. ئەمەش پەیداکردنی خانووبەرەیە بۆ پەناخوازان. لەکاتێکی وەها قەیرانگەر دا نابێ دەزگای کۆچ بەدەستی پڕۆسەی دوورودرێژی یاسایی گیر بکات.

 

لەئێستادا لەنێوان ١٥٠٠ تا ٣٠٠٠ شوێن لەخانەی دیاریکراو بۆ پەنابەران ئامادەن بۆ بەکارهێنان. بەڵام بەردەوام خاڵین، چوونکە پڕۆسەی دۆزینەوەی خزمەتگوزاری بەباشترین بەها – ئەوەی بە سویدی پێی دەگوترێت upphandling – شکایەتی لەدوا بووە و کەوتۆتە سەر مێزی دادگا.

 

ئەمە لەکاتێکدا ڕوودەدات کە تەنها لەماوەی حەوتووی ڕابردوودا ١٨٠٠ پەنابەر  هاتوونەتە شاری ماڵموێ. ئەم ڕێژەیە تەنها لە ماڵموێ ژمێردراوە.

 

بۆیە لەئێستادا حکومەت خوازیاری ئەوەیە کە کێشەی چاوەڕوانی زۆر بەهۆی پڕۆسەی یاسایی، کە لەکاتی دۆزینەوەی خانەی پەنابەران بەباشترین بەها سەرهەڵدەدات، چارەسەر بکەن. بەڵام لێرەدا پرسیار ئەوەیە کە ئایا حکومەت چۆن دەتونیت ئەمە بکات، کاتێک کە بۆی نییە دەخاڵەت لەپڕۆسەی یاساییدا بکات؟

 

وەزیری مەدەنی ئەردەلان شەکەرەابی، کە سەرپرشتی پرسەکانی دۆزینەوەی خزمەتگوزاری بەباشترین بەها دەکات، باس لەوە دەکات کە ئیشارەی سیاسی گرینگە.

 

لێرەدا شەکەرابی ئاماژە بە ئاگادارییەکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا دەکات سەبارەت بەوەی کە بۆ پەیداکردنی خانەی پەناخوازان دەکرێت ڕیزپەڕییەک لەیاساکانی دۆزینەوەی خزمەتگوزاریی بەباشترین بەها بکەن. هاوکات ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە مەبەست دەخاڵتکردن لەپڕۆسەی دادگادا نییە.

 

شەکەرابی دەڵێ لەپیادەکردنی یاسادا دادگاکان سەربەخۆن. بەڵام ئیستا کۆمیسیۆنی یەکیتی ئەوروپا ئەو هەڵسەنگاندنەی کردووە کە شیاوە ڕیزپەڕییەک لە یاسای دۆزینەوەی خزمەتگوزاری بەباشترین بەهە بکرێت. ئێمە لەگەڵ ئەم هەڵسەنگاندنی ئەم کۆمیسیۆنە هاوڕاین، وە لەکاتی پڕۆسەی دۆزینەوەی خزمەتگوزاری بەباشترین بەها دا ئەمە بۆ دەزگای کۆچ پشتیوانییەکە.

 

بەرپرسی ستراتێژی دۆزینەوەی خزمەتگوزاری بەباشترین بەها بیۆرن ئاندرێن پێیوانییە ئەم ئیشارە سیاسیانە هیچ کاریگەریان هەبێت.

 

لەمبارەدا ئەندرێن دەڵێ بۆ ماوەی سێ ساڵە دەزگای کۆچ ئەم ڕیزپەڕییە بەکار دەهێنێت و دادگاکانسەربەخۆ بریار دەدەن. ئەوەی کە دەتوانێت کاریگەر بێت ئەوەیە کە هەڵومەرجەکان لەکاتی شکایەتکردنەوەدا بگۆڕدرێت. پێموانییە دادگاکان ڕێگا بدەن حکومەت کاریگەری لەسەر کارەکانیان هەبێت.

 

لەئێستادا دەزگای کۆچ بۆ کارهاسانی هیوای خۆی بە پڕۆسەیەکی دادگای بەڕیوەبەرایەتی سکۆنێ بەستۆتەوە، کە لەوێ دەزگای کۆچ، بەهۆی قەیرانی پەنابەری، داوای کردووە بڕیارێک پێداچوونەوەی بەسەردا بکرێت و بەم شێوەیە پڕۆسەی دۆزینەوەی خزمەتگوزاری بەباشترین بەها چیدی ڕانەگیرێت. ئەگەر لەوێ دەزگای کۆچ سەرکەوێت ئەوا ڕیزبەڕی لە یاسا دا شیاوتر دەبێت.

 

لەمبارەدا بیۆرن ئاندرێن دەڵێ ئەمە تاکە کەیسێکە. بەڵام شیاوە کە کاریگەربیت لەکەیسی داهاتوودا سەبارەت بە پڕۆسەی دۆزینەوەی خزمەتگوزاری بەباشترین بەها.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".