Foto: Fredrik Sandberg/ TT
Foto: Fredrik Sandberg/ TT

تەنها دەستی دۆستەکەت بگرە مێشکت پشوو وەردەگرێ

4:53 min

لەوانەیە تۆش پێتوابێت کە مرۆڤ لە کاتی تەنیایدا  مێشکی پشوو وەردەگرێت.

بەڵام بەپێی توێژیەنوەیەکی نوێ ئاشکرابوو کە مرۆڤ کاتێک مێشکی پشوو دەدات دۆست و کەسە نزیکەکانی لەدەرورین و لەو کاتەشتدا مێشک بەشێوەیکی کەمتر چالاکە، ئەو توێژینەوەیە لە ڕۆژنامەی سڤێنسکا داگبلادێتدا بڵاوبووتە.

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە مێشک وەک خشتەیەکی سووتەمەنی کار دەکات، بۆ نمونە لە وزەی بەکار هاتوو، وزەی ئامادە و پاشەکەوت کراو پێکدێت. جا ئەم بەشانەی مێشک لە ڕوانگەی توێژینەکەوە ئەگەر پەیوەندی نێوان کەسەکان هاتاوەکو لێکەوە نزیکتر بێت و جێگەی متمانەی یەکتربن ئەوا مێشك زیاتر پشوو دەتات و وزە کەمتر بەکار دەهێنێت.

ئەمەش لە ڕێگەی هاوکارییەکتر کردن، هاوبەشی لەنێوان خۆت و دۆستەکەت یان کەسەکانتدا. هەرەها بەگشتی مرۆڤ لەو ژینگانەوە هاتووە کە کەسوو دۆستی تێدایەو بەبڕوای توێژرەوەکان سەیر نییە کە ئەم دەرئەنجامە ئاشکرا بووە. هاوکات لە توێژینەوەکادا هاتووە کە مێشک لە %٢٠ یی وزەی لەش وەردەگرێت. بەکار‌هێنانی ئەم لە % ٢٠ جیاوازە. بۆ نمونە توێژینەوەکە کراوە بەسێ بەشەوە بۆ ئەوەی مرۆڤ لێ ڕوون بێت کە جۆن وزەی مێشک بەکار دێت، ئەو بەشانەش بریتیین لە، مرۆڤی بەتانها، مرۆڤ لەگەڵ کەسێکی بێگانە یان نەناسراو ،وە مرۆڤ لەگەڵ خۆشەویست یان هاوسەرکەیدا.

لەم سێ قۆناغەدا یەک شت تاقیکراوەتەوە، ئەویش دەستی یەکتر گرتنە.

- یەکەم، کاتێک کەمرۆڤ تەنیایە ئاشکرا بووە کە مێشک بەدوای دۆزینەوەی چارسەرێک بۆ دەست گوشین دەگەڕێت و دەبێت ئەم کێشە چارەسەرکات، واتە مێشک لەدۆخی یەکەم دا چالاکە.

- دووەم، کاتێک دەستی بێگانە یان نەناسراوێک دەگریت، کێشەکە هەر بەردەوامەو مێشک مەشغووڵە و بیرت بەلای کەسەکەدا دەچێت، کێیە، چۆنە وە بیر لەچی دەکاتەوە هید...

- سێیەم، کاتێک دەستی دۆستەکەت دەگریت ئاستی سترێس و چالاکی مێشک بەتاوای دادەبەزێت. لەبەر ئەوەی جێگەی متمانەیە و مێشک بەو کار ڕاهاتووە. لەو رووەوە ئاشکرا بووە کە کەسە نزیکەکانت ئارامی بەمێشکت دەبخەشن و وەزەی مێشکت پاشەکەوت دەکەیت.

جەیمس کەون و تیمە لێکۆڵەرەوەکەی ئاماژەیان بەوە کردووە کە دەست گرتن و لێک نزیکبوونەوە لە دۆستەکەت باشترین چالاکییەکە مێشکی مرۆڤ دەتوانێت لەو ڕوانگەیەوە پشوو وەگرێتت وەک باسم کرد ئاست سترێس بەگشتی دەهێنێتە خوارەوە.

بەکوردیەکەی خۆمان دەستی دۆستەکەت بگرە ئیدی شفا ڕووت تێدەکات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista