Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
Foto: Henrik Montgomery/ TT
Foto: Henrik Montgomery/ TT

کورد لە تورک بەگومانە و تورکیش لە کورد

بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر یەکتر
4:50 min

لەپاش ئاڵۆزبوونی ڕەوشی باکوری کوردستان بەردەوام چالاکی بۆ مەحکومکردنی ئەو تووندووتیژیانەی ڕووبەڕووی کورد لە تورکیا دەکرایەوە ئەنجام دەدراو بەردەوامە.  

ئەوی جێگەی باسە لەم دوایانەدا لەگەڵ سەرهەڵدانی خۆپیشاندنێکی کورد لەدەروەی وڵات بۆ نمونە لە سوید، دژە خۆپیشاندانی نەژاد پەرستە تورکەکانیش لەهەمان جێگەدا دەستیپێدەکرد. ئەمەش هەندێک جار تووندوتیژی لێدەکەوتەوە. بەڵام ئەگەر ئاوڕیک لەو ڕووداوەی پشووی هەفتەی رابردوو بدەینەوە.

لە پشووی هەفتەدا نەتەوە پرەستە تورکەکان لە گۆڕەپانی سێرگێلس  لە شاری ستۆکهۆڵم خۆپیشاندانێکیان سازکردبوو. زیاتر لە سەد بەشداربووی تورک بەئاڵای تورکیاوە لەو خۆپیشاندانەدابوون، هەرلەگەڵ بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕاێژەیەکی زۆر لەکوردان داوا سازداکردنی دەستبەجی دەژە خۆپیشاندانیان کرد. هەرچەندی بەشێکی زۆر لەکوردانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داوای لەو گەنجە کوەردانە کرد کە خۆیان دوربگرتن لەو خۆ پیشاندانە و ئەو کارە دەمارگیریان نەکات و نەچن ، بەڵام ٧٠ کەسێکی کورد کە بەشی زۆریان لایەنگرانی پارتی کرێکارانی کوردستان  (PKK) بوون وە دژە خۆپیشاندانێکیان بەپەلە ڕێکخستوو لە هەمەن جێگە ئامادە بوون.

 هاوکات دەستیان بەدرووشم گەیاندنی خۆیان کرد. ئەمەش تورکەکانی بێزارکرد. جێگەی باس کە ڕێژەیەکی زۆر پۆلیس لەوێ ئامادە بوو. بەڵام ڕێژەی زۆر پۆلیس چارسەر کێشەکە نەبوو. بەڵکو هەرچەندی پۆلیس بەشێک لەکوردەکانی دوورخستەو ، بەڵام تورکەکانیش بەردەوام بەدوایی پۆلیسەکاندا دەهاتن و ئەو بوو لەدەروەی بینایی ئۆلێنس تووندوتیژو دەست وەشان لە نێوان تورکە نەژادپەەرست و کوردەکاندا ڕوویداو. ئەمەش بەردەوام لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو دەبووەوە.

هاوکات لەگەڵ بڵاو بوونەی ئەم ڕووداوەدە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا وتەی نابەجێ و زمانی زبرا هەم لەلاین تورک و هەم لایەن کوردەکانەوە بەرامبەر یەکتر بەکار دەهێنرا. بۆ نمونە کەسێک بەناوی ستێڤانی یوهانسۆن دەنوسێ، زۆر زۆر ڕقم لەو توەرکە فاشیست، نازیست، بۆگەن و بێ مێشکانەیە.

کەسێکی دیکەش بەناو ئیدا دەسیلڤا دەنوسێت. وەک لەم وێنەدا دەبینن کە ژنە کوردێکی تیرۆریست و لایەنگرێکی پەکەکەی تیرۆریست هێرش دەکاتە سەر تورکەکان. ئەوتا ڕووی ڕاستیقینەی خۆتان نیشاندا کە بۆگەنن و تەنها پەنا بۆ توندوتیژی دەبن.

هەر لەم ڕووداوانەدا شەوی شەممە بەنجەروە شووشەی لۆکاڵی کۆمەڵەی موسوڵمانە تورکەکان لە گەڕەکی برێدێنگی ستۆکهۆڵم شكێندار، پاشان شەوی شەمە لەڕێگەی بۆمبێکەوە کۆمەڵەت کوردی لە گەڕەکی فیتییا باشووری ستۆکهۆڵم تەقێندراویەوە. ئەمەش دەنگدانەوەیەکی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا.

 ئیدی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەشێک توورکەکان شکاندنی بینایی کۆمەڵەکەیان دەخەنە ئەستۆی کوردەکان و کوردەکانیش بەهام شێوە دەیخەنە ئەستۆی تورکە نەژاد پەرستەکان. ئەم ڕووداوەیان لەمیدیا دامەزراوەکاندا ئێجگار بەیەخی پێدراوە

 لەپاش ئەو  ڕووداوانە دۆخەکە بەتایەت لە تۆڕە کۆمەڵاییەتییەکانداو زۆر ئاڵۆزەوە هەر دوولا زمانی زبرو وشەی نەشیاو بەرامبەر یەکتتر بەکار دەهینن.

 

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".