Dalkurd. Arkivbild. Foto: Emil Holmgren
Dalkurd. Arkivbild. Foto: Emil Holmgren

داڵکورد بەنیازە ببێتە کۆمپانیایەکی پشک

5:34 min

سەرەڕای ئەوەی چەند یارییەک لە خولی پلە سێیەکانی تۆپی پێی سوید ماوە، بەڵام یانەی داڵکورد کە لە ئێستادا بەکۆی نۆ خاڵ، پێشەنگی خوولەکەیە سەرقاڵی خۆ ئامادەکردنی سەرکەوتنە بۆ خولی پلە دووەکانی سوید.

سەبارەت بەو خۆئامادەکردنە لە ئێستادا یانەی داڵکورد بەنیازە کۆمپانیایەکی پشکداری (aktiebolag) دادەمەزرێنێت.

عادل کزل بەڕێوەبەری بەشی وەزشیی یانەی داڵکورد ئێف ئێف، بە بەشی کوردی ڕادیۆی سویدی ڕاگەیاند کە هەرچەندە خولەکە کۆتایی نەهاتووە بەڵام بیر لەداهاتوو دەکەنەوە. بەتایبەت لە ڕوانگەی زیادبوونی خەرجییەوە. ئەوە بێت و بۆ خولی پلە دووەمەکانی سوید سەرکەون.

 

کزل باسی لەوەش کرد لەڕووی دامەزراندنی ئەم کۆمپانیا پشکەوە ئەگەر ئەنجوومەنی یانەکە بڕیاری لەسەر بدات، ئەوا هاوڵاتیانی کورد لە هەرجێگەیەکی جیهان بن دەتوانن خاوەندارێتیی پشک یان سەهم لە یانەی داڵکورددا بکەن. لەبەر ئەوەی لە % ٤٩ ی یانەکە وەک کۆمپانیا بۆ فرۆشتن دادەنرێ و لە % ٥١ یشی خودی یانەکە خاوەندارێتیی دەکات.


سەبارەت بەو پرسیارەی بۆچی هاووڵاتیان لە % ٤٩ زیاتر ناتوانن خاوەندارێتی یانەکە بکەن؟ لەوەڵامدا کزل جەختی لەسەر ئەوە کردووە کە یاسای خاوەندارێتی لە سویددا ڕێگە نادات. هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە هیوادارە لەڕێگەی دامەزراندنی ئەم کۆمپانیایەوە بتوانن گەشە بە یانەکە بدەن و بێنە ڕیزی یانە مەزنەکانی ئەم وڵاتەوە. هاوکات بەو ئابوورییەی ئێستاوە ناتوانن لە خولی پلە دووەکانی سویددا بەردەوام بن و ئەو بڕەکۆمەکەش کە لە یەكێتیی تۆپی پێی سوید وەریدەرگرن تەنها سێ ملیۆن کرۆنە و بێت و سەرکەون ئەوا بەشی مووچە و تێچووی یانەکە لە وەرزی داهاتوودا ناکات.

 

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista