چەند سویدییەک لە ئاڵمان دەستگیر کراون

هەشت کەسی سویدیی بە گومانی تاوانی قاچاخچییەتی لە ئاڵمان دەستگیر کراون.

یەک لەوان تاوانەکەی بە سەردا سەپاوە و سەلمێندراوە کە قاچاخچییەتی دەکات بە پێی زانیارییەکانی وەزارەتی دەرەوەی سوید UD. حەوت کەسەکەی دیکە دەستبەسەرن و چاوەڕیی دادگایی دەکەن. جێی باسە پۆلیسی ئاڵمان لە پارکینگێکدا دەستی بە سەر شەش ئۆتۆمبێلدا گرتووە، کە هەر شەشیان ئوتۆمبێلی سویدین و سێیان ئوتۆمبێلی بە کرێگیراون. هەروەها پۆلیسی سویدیش دوێنێ لە سەر پردی ئیۆرەسوند پێنج کەسی بە گومانی ‌قاچاخچیەتیی دەستگیر کرد.

هەر کەسێک یارمەتی خەڵک بدات بە بێ ئیزن سنووری وڵاتانی ئەوروپی تێپەڕ بکات، وەک قاچاخچی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و ئەمەش بە پێی یاسا تاوانە و ئەتوانێت شەش ساڵ زیندانی بە دوواوە بێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".