Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
Det brinner i en industrilokal. Giftig rök sprider sig österut mot Giraffens köpcentrum. Alla som befinner sig i området bör bege sig därifrån. Boende i området uppmanas att gå inomhus och stänga dörrar, fönster och ventilation. För mer information lyssna på Sveriges Radio P4 Kalmar.
(Publicerat idag kl 17.16)
.دەزگای کەشناسیی سوید هۆشیاری پلە سێی بەهۆی توانەوەی بەفرو هەستانی لاڤاوەوە لە هەرێمی یاڤلەبۆرێ ڕاگەیاند

کچێکی کورد بەزمانی ئاماژە هاوکاریی کۆچبەرە کەڕ و لاڵەکان دەکات

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 24 september 2015 kl 11.05
"زۆر زەحمەتە هاوکاریی ئەو کەڕ و لاڵانەی نەخوێندەوارن بکەیت"
(12 min)
هاژان جەبار کچێکی کوردە و هاوکاری کۆچبەرانی کەڕ و لاڵ لە وێستگەی شەمەندەفەری ستۆکهۆڵم دەکات. وێنە: شاهۆ موانی
1 av 2
هاژان جەبار کچێکی کوردە و هاوکاری کۆچبەرانی کەڕ و لاڵ لە وێستگەی شەمەندەفەری ستۆکهۆڵم دەکات. وێنە: شاهۆ موانی
پاک مەعروڤ یەکێکە لەو کەسە خۆبەخشانەی هاوکاریی کۆچبەران بەگشتی دەکات. وێنە : شاهۆ موانی
2 av 2
پاک مەعروڤ یەکێکە لەو کەسە خۆبەخشانەی هاوکاریی کۆچبەران بەگشتی دەکات. وێنە : شاهۆ موانی

هاژان جەباری تەمەن ٢٠ ساڵە ئەو کچە کوردەیە کە بەشێوازێکی جیاوازتر هاوکاریی کۆچبەران دەکات.

ئەویش لەڕێگەی زمانی ئاماژە یان زمانی دەستی کە بەسویدی بە (‌Teckenspråk) بەناوبانگە و تایبەتە بەو کۆچبەرانەی کەڕ و لاڵن. لە وێستگەی ناوەندیی شەمەندەفەر لە ستۆکهۆڵم بووم، هەرشەمەندەفەر بوو دەهات. هەر گەشتیار بوو جانتاکەی بەدوای خۆدا ڕادەکێشا. هەندێکیان هەناسە بڕکێ و هەنیسکەیان بوو بۆ ئەوەی بە کاتی خۆیان بگەن. منیش لە بەشی ناوەوەی وێستگەکە بووم. وا دیاربوو لە دەروە باران دەباری، چون بەشێک لەو گەشتیار و کەسانەی لە دەرەوە دەهاتنە ژوورەوە تەواو تەڕببوون. بە کوردییەکەی خۆمان خووسابوون.

 لە ژوورەوە چاوەڕوانی کچێکی گەنجی کوردم دەکرد کە خۆبەخشانە هاوکاریی ئەو کۆچبەرانەی بەتایبەت دێنە ستۆکهۆڵم دەکات. ئەو کچە گەنجەش هاژان جەباریی تەمەن ٢٠ ساڵەیە.

هاژان جەبارم چاو پێکەوت و بەرەو ڕووی ڕۆیشتم  وتووێژێکم لەگەڵیدا سازکرد.

هاژان جەبار تیشکی خستە سەر هەستی خۆی کە ئەوان هەست بەوە دەکەن لە ئێستادا دەزگا بەرپرسە حکومییەکان بەرپرسیارێتی هاوکاریکردنی ئەو کەسە کۆچبەرانەی پێویستیان بە زمانی دەستی یان ئاماژەیە خستۆتە سەر شانی ئەوان.

 لەبەر ئەوە منیش هەر لەوێستگای شەمەندەرکە بیستم کە کارمەندانی دەزگای کۆچ لەوێ بوونیان هەیە دەستم بەگەڕان بەدوای ئەوکارمەندانەدا کرد.

ویستم وەڵامی ئەو پرسیارەم دەستکەوێت کە ئایا دەزگای کۆچ چی بەرنامەیەکی بۆ هاوکاریکردنی ئەو کەسانەی ئەم پێداویستییەیان هەیە دەکەن. ماوەیەکی باش گەڕام کەسم دەستنەکەوت،

هەتاوەکو یەکێک لەخۆبەخشەکان گووتی بڕۆ بۆ ‌هێڵی یان سپۆرەکانی ژمارە ١٧ بۆ ١٩، لەئێستادا ئەوان لەوێن.

 منیش چوومە ئەوێ و کارمەندانی دەزگای کۆچم بینی. هەموویان سەراقاڵی دۆزینەوەی جێگەو ڕێگە بوون بۆ کۆچبەرانەی مابوونەوە. هەر لەو و ڕاستەوەخۆ وتووێژم لەگەڵ کارمەندێکی دزگای کۆچدا دەستپێکرد، بەڵام ئەوان نەیاندەویست لێدوان بدەن، بەڵکو بەردەوام ئاماژەی بەوە دەکرد کە مند دەبێت بۆ وەرگرتنی لێدوان پەیوەندی بەبەشی ڕاگەیاندن لەدەزگای کۆچەوە بکەم.

پاشان لەگەڵ هاژان جەباردا بەناو بەشێکی زۆر لەوێستگای شەمەندەفەردا گەڕاین و بەرەو دەروازەی  دەرەوەی وێستگاکە ڕۆشتین. ئەمە بۆ ئەوەی بزنین هیچ کۆچبەرێک کە کەڕ و لاڵە هاتووە یان نا.

لەبەشی ژوورەوەی دەروازی وێستگاکە کۆچبەریێکی زۆری لێ بوو. لەدەروە باران دەباری و بەشی زۆری کۆچبەرانیش کەلەدەروە بوون بەشەپۆل دەهاتنە ژوورەوە. هەر لەدەروەی دەروازەی سەرکی وێستگاکە چەند چاردگایەک هەڵدرا بوو. لە نێو ئەو چادرگانەدا خواردن و خوارنەوە بەکۆچبەردان دەرا.

جێگەی باسە کەڕێژەیەکی بەرچاو خۆبەخش لەجێگە ئامادەبوون. هەریەکە و بەشێوەیەک خۆی نیشانە کردبوو کە ئەو کە ئەو کەسە خۆبەخشە. هەندێکیان هێلەکیان لەبەردا بوو وە ڕەرنگی هێلەکەکان جیاوازبوو، ئیدی زەرد و سورو سەوز تێکەڵ بوو بوون و لەپشتیان بەتۆخی نوسرابوو کە چ کاران.

 بۆ نمونە لە نێویاندا دادناسی خۆ بەخش و ڕێنیشاندەر هەبوو. هەندێکی دیکەیان پەت یان باندێکی سوور بەبەڵیانەوە بەسترابوو. هەروەها لەسەر سنگیان بەپەرچە کاغەزێک ئەو زمانەنەی ئەم خۆبەخشانە دەیانزانی نوسرابوو. لەپڕ بەچاوم بەیەکێک لەو خۆبەخشانە کەوت کە بەپارچە کاغەزێک لەسەر سنگی نوسراوە کوردی، منیش یەکوو دووم لێ نەکردوو ڕۆشتمە لایی. كچێکی کورد بوو بەناوی پاک مەعروڤ و لێم پرسی ئایا ئەو هێج کۆچبەرێکی كەڕ و لاڵی بینەوە؟ لەوەڵامدا وتی نەخێر. بەڵام ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوان هاوکاری هەموو کۆچبەران دەکەن.

 هاتمەوە بەشی کوردی ڕادیۆی سوید و بۆ وەرگرتنی لێدوان پەیوەندیم بە دەزگایی کۆچەکەوەکرد. ماتیلدا لیلییەبۆری بەڕێوبەرە لەبەشی وەرگرتنی کۆچبەرلەهامان دەزگا.

لییلیەبۆری تیشکی خستەسەر شێوازیکارکردنیان بەتایبەت لەڕوانگەی ئەو کۆچبەرانەی کە کەڕ و لاڵن و باسی ئەوەی کرد کە ئەوان لەگەڵ خوێندگای باڵای گەلی ڤێستانڤیکدا هاوکارن کە ئەو کۆچبەرانەی کەڕ و لاڵن دەیانەوێت بمێننەوە دەستبەچی پەیوەندی بەو خوێندنگایە دەکەن و لوێ دایان دەمەزرێنن.  ئەمە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی زمانی دەستی یان ئاماژە فێری زمانی سویدی بن. هاوکات ئەوانەش کەدەیانەوێت سەفەر بەرەو وڵاتێکی دیکە ئەنجام بدەن هاوکاریان دەکەن و ڕێنمایان دەکەن.  ماتیلدا لیلییەبۆری باسی ئەوەشی کرد ئەوان لە وێستگای شەمندەفەر ئامادەن و دەڵێت.   

-  ئێمە لە وێستگای شەمەندەفەر و ئەجێگانەی کە پێوێستن ئامادەین و زانیاری لەنێو کۆچبەراندا لەسەر ئەو دەرفەتانەی کەسوید بەردەستی دەخات بڵاو دەکەینەوە و ئەو کەسان دەیانەێت بمێننەوە داخوازینامەیان بۆ تۆمار دەکەین. سەبارەت بەو کۆچبەرە کەڕ و لاڵانەش بەهەمان شێوە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەین و دەستبەجێ ئەو هاوکاریانەی پیویستە لە ڕوانگەی زمانی دەستی یان هەرشێکی دیکەبێت بەردەستیان دەخەین و ئەگەر ویستیان بمێننەوە داخوازینامەیان بۆ تۆمار دەکەین.

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".