wêne: Magnus Hjalmarson Neideman/SvD/TT
wêne: Magnus Hjalmarson Neideman/SvD/TT

زانکۆ و خوێندنگاکانی باڵا سوود لە بوودجەی نوێ وەردەگرن

زانکۆی بچوک و خوێندنگاکانی باڵا پارەی زێدەتر بۆ لێکۆڵێنەوە وەردەگرن. ئەمە بەپێی دابەشکردنی بوودجەی لێکۆڵینەوە کە لە بوودجەی پایزی حکومەت هاتووە.

ئە پارە زێدەیە کە بۆ زانکۆ بچوکەکان دابین کراوە، لە زانکۆ گەورەکان بڕاوەتەوە. ئەمەش لەڕێگای دابەشکردنی پارەی لێکۆڵینەوە بەشێوەیەکی یەکسانتر. ئەمەش شتێکە کە سۆسیالدیموکراتەکان لەکاتی ئۆپۆزیسیۆنیش داوایان دەکرد. ئەمەش گۆڕانکاریەکە لەبەراورددا لەگەڵ سیاسەتی حکومەتی پێشوو و حیزبەکانی هاوپەیمانی ڕاست کە زیاتر پارەیان بۆ زانکۆ گەورەکان دابین دەکرد.

 

هەموو ساڵێک زانکۆ و خوێندنگاکا باڵاکانی سوید ڕێژەیەکی دیاریکراو پارەیان بۆ دابین دەکرێت کە بەتایبەتی بۆ لێکۆڵێنەوە و دەرسی لێکۆڵەریی دابین دەکرێت و ڕاستەوخۆ لەلایەن دەوڵەتەوە بۆ زانکۆکان دەچێت.

 

ئەمساڵ دەوری ١٥ میلیارد کڕۆن بۆ ئەم مەبەستە لە بوودجەی پایزی حکومەت دابین کراوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".