wêne: Jessica Gow/TT
wêne: Jessica Gow/TT

لوێڤێن داوای هەڵوێستی نائاسایی دەکات

بەهۆی ڕێژەیەکی بەرچاو زۆر پەنابەر کە لەماوەی چەندین ڕۆژی ڕابردوودا هاتوون بۆ سوید، سەرۆک وەزیران ستێفان لوێڤێن داوای هەڵوێستی نائاسایی دەکات.

لوێڤێن بۆخۆی دەڵێ "بینیومانە کە ڕێژەی کۆچبەران کە داوای پەنابەری دەکەن بەرچاو زیاد بووە. هەر بۆیە بە وەیزیری کۆچم ڕاسپاردووە کە بەپەلە چاو لەوە بکات کە ئایا دەتوانین چ هەڵوێستێک بگرین".

 

بەشێک لەم هەڵوێستانەی دەتوانێت ئەوە بێت کە ڕێكخستنێک لەگەڵ دەزگای کۆچ، دەزگای ئامادەگی و پاراستنی کۆمەڵگا و کۆمۆنەکان بێتە ئارا تا شوێنی مانەوە بۆ پەنابەران پەیدا بکرێت.

 

سەبارەت بە کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکانی سوید سەرۆک وەزیران ستێفان لوێڤێن بە ئاژانسی هەواڵنێر "تێ تێ" دەڵێ جارێ لەگۆڕێ نییە سنوورەکان کۆنتڕۆڵ بکەین. بەڵام بشکرێت ئەوە شتێکە کە پۆلیس و پۆلیسی ئاسایشی سوید بڕیاری لەسەر دەدەن.

 

هاوکات لوێڤێن ئاماژەی بەوەش کرد کە دەبێ دۆخەکە ئارام و ڕێکوپێک بێت و دەڵێ "سوید دەبێ مافی پەنابەری بپارێزێت، بۆ ئەوانەی پێویستیان پێیەتی. بەڵام بۆ ئەوەی بتوانین ئەوانەی کە هۆیان بۆ پەناهێنان هەیە دەبێ ئەوانەی کە هۆیان بۆ پەناهێنان نییە بگەڕێنەوە".

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".