Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

پەناخوازان سوید بەجێناهێڵن

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 28 september 2015 kl 12.08
Anders Danielsson. Foto: TT
Anders Danielsson. Foto: TT

ژمارەیەکی زۆر لەو پەناخوازانەی داوای مۆڵەتی مانەوەیان ڕەت کراوەتەوە نایانەوێت سوید جێ بهێڵن.

بەپێی ئاماری پۆلیس و دەستگەی کۆچ 17هەزار پەناخواز بڕیاری ناردنەوەیان هەیە بەڵام تا ئێستا لە سویددا ماونەتەوە و نایانەوێت بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان.

بەرپرسی گشتی دەستگەی کۆچ ئەندەرش دانییەلسۆن دەڵێت بەپێی ڕێساکانی کۆچ ئەو کەسەی داوای مۆڵەتی مانەوەی ڕەت دەکرێتەوە دەبێت بەزووترین کات سوید جێ بهێڵێت. زۆربەی ئەو دۆزانە چەند جارێک لەلایەن دەستگەی کۆچ و دادگاوە هەڵسەنگێندراوە ئینجا بڕیاری ناردنەوەیان دراوە، جا بۆ ڕێزگرتن لە ڕەوتی یاسا و بۆ متمانەی سیستێمە گرنگە ئەو پەناخوازنە ڕیز لە بڕیاری دەستگەفەرمی و دادگاکان بگرن و پەیڕەویی بکەن.

جێی باسە هەر لەماوەی ئەم چەند هەفتەیەی دواییدا ڕۆژانە نزیکەی هەزار پەناخواز هاتوونەتە سوید. بەهۆی ئەو گۆرانکارییانەی بارودۆخی پەناخوازییەوە و زۆربوونی ژمارەی پەناخوازانەوە حوکوومەتیش زیاتر جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەو کەسانەی مافی مانەوەیان لە سویددا نییە دەبێت بگەڕینەوە وڵاتی خۆیان.

بەرپرسی گشتی دەستگەی کۆچ دەڵێت ژمارەیەکی زۆر لەو پەناخوزانەی دێنە سوید لە نائومیدیاندا بە دوای ژیانێکی باشتر لە سویددا دەگەڕێن بەڵام ئێمە هەوڵ دەدەین تێیان بگەیەنین کە مانەوەی بێمۆڵەت ژیانیان بەرەو خراپتر دەبات و دەکەونە پەڕاوێزی کۆمەڵگەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".