Foto: TT. Montage: Sveriges Radio.
Foto: TT. Montage: Sveriges Radio.

مامۆستایانی شۆفێری کەتاوانکاری سێکسن و هێشتا کار دەکەن

چەندمامۆستایەکی شۆفێری هەرچەندە گێچەڵی سێکسییان بە فێرخوازان کردووە  کەچی هێشتا لەکارەکەیان وەک فێرکار بەردەوامن.      

بەرنامەی کالیبەر لە کەناڵی پێ ئێت لە ڕادیۆی سوید دەریخستووە کە ئەو مامۆستایانەی کاری فێرکاری شۆفێری دەکەن هەرچەندە بە تاوانی گێچەڵی سێکسی حوکم دراون کەچی لەکارەکەیان وەک فێرکار بەردەوام بوون. سەرۆکایەتی هاتووچۆ و گواستنەوە (transportstyrelsen) کە بەرپرسن لە هەڵسەنگاندنی مامۆستایانی شۆفێریی لەو بارەیەوە دەڵێن کە هیچ سیستێمیکی چاودیری وەهایان نییە کە بزانن کەسێک تاوانی ئەنجام داوە یان نا.

ستیگ بران بەرپرسی یەکەی هەڵسەنگاندنی شۆفێر دەڵێت، دەستگەی گواستنەوە و هاتووچۆ لەلایەن دادگاکانەوە ئاگادار ناکرێنەوە گەر شۆفێرێک تاوان ئەنجام بدات.

جێی باسە مامۆستای شۆفێری لەبەرئەوەی بەتەنها لە گەڵ فێرخوازدا لە یوتومبێلدا دەمێننەوە چنەد مەرجێکی تایبەتییان لەسەرە تا بتوانن کاری فێرکاری بکەن، بەڵام تا ئێستا ڕووداوی گێچەڵی سێکسی لەو پەیوەندەدا بەردەوام هەبووە. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".