Foto: Daniella Backlund/TT
Foto: Daniella Backlund/TT

سویدییەکان دەیانەوێت پەناخوازی زیاتر بێتە وڵاتەکەیان

ژمارەیەکی زۆر لە سویدییەکان داوا دەکەن کە سوید پەناخوازی زیاتر وەر بگرێت.

بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە کۆمپانیای ئامار و پێوەری ڕای گشتی (Ipsos) بۆ ڕۆژنامەی داگێنسنیهێتەری ئەنجام داوە دەرکەوتووە کە لە سەدا ٤٤ ی ئەو کەسانەی راپرسیان لەگەڵ کراوە پێیان وایە کە سوید دەبێت پەناخوازی زیاتر وەربگرێت. ئەم ڕێژەیە بەراورد بە هەمان پێوانە لە مانگی فیبرواری رابوردوودا بەلەسەدا ١٨ زیاترە.

هەر بە پێی ئەو لێکۆڵینەوە نوێیە یەک لە سێی سویدییەکان ئامادەییان دەربڕیوە کە پەناخوازێک لەخۆ بگرن. ژمارەی ئەو کەسانەشی کە ناخوازن و دەڵێن سوید دەبێت کەمتر پەناخواز وەربگرێت کەم بۆتەوە لەسەدا ٣٦ وە بۆ لە سەدا ٣٠.

ماگدا ڕامسۆنس ئەندامی پەرلەمان لە پارتی ژینگە دەڵێت ئەو گۆڕانکارییانە لە ڕای گشتیدا فشار دێنێت بۆ پارتەکانی نێو پەرلەمان ڕای ئەوانیش پەرتەوازە دەبێت. بەڵام پێشوازی لەو گۆرانکارییانە دەکات و دەڵێت جێی شانازییە کە خەڵکی سویدیی ئامادەن پێشوازی لەو کەسانە بکەن کە لەدەستی جەنگ و ستەم هەڵهاتوون.        

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".