دەستگەی کۆچ لە خانوو بۆ پەناخوازان دەگەڕێت

گۆڕەپانێکی ڕاهێنانی تەقەکردن ڕەنگە ببێتە ماڵی کۆچبەران.

گۆڕەپانی ڕینکابی (Rinkaby) لە کریخانستاد کە گۆرەپانی ڕاهێنانی تەقەکردنە (skjutfält) یەکێکە لەو شوێنانەی کە لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە بۆ ئەوەی بزانرێت ئاخۆ بۆ ئەوە دەگونجێت ببێتە (asylboende) شوێنی نیشتەجێبوونی نزیکەی 10 هەزار پەنابەر.

دەستگەی کۆچ بەنیازە خانووی ئامادە (modulbostäder) لەو گۆرەپانەدا دابمەزرێنیت. واتا ئەو ماڵانەی پێشوەخت لە کارگەکاندا ئامادەکراون و تەنها دانانیان لە شوێنێکی دیاریکراودا پێویستە.

ئە وگۆرەپانی ڕاهێنانی تەقەکردنە هێزی بەرگری سوید خاوەنییەتی و ماوەیەکی زۆر بۆ راهێنانی سەربازی بەکار هێنراوە. لینوس لیندکڤیست بەرپرسی میدیا لە دەستگەی کۆچ دەڵێت پێویستییەکی زۆرمان بە خانوو هەیە بۆ کەسانی پەناخواز، بەتایبەت لەم چەند مانگەی رابوردوودا کە ژمارەیەکی زۆر لە پەناخوازان روویان لە سوید کردووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".