مۆدێراتەکان مەرجی کۆمەکوەرگرتن توند دەکەنەوە

پارتی ڕاستڕەوی مۆدێراتەکان دەیەوێت مەرجی مافی کۆمەکوەرگرتن لەسەر بێکار و پەنابەران توند بکاتەوە.

ژمارەیەکی زۆر لە کۆمونەکان مەرجیان لەسەر ئە وکەسانە نییە کە کۆمەک وەردەگرن، حوکوومەتیش ئەو کەسانە دەلاوێنێتەوە و مەرجیان بۆ دانانێت، دەبێت لەو کەسانە بەگەیەنرێت کە کارکردن قازانجی زیاترە لە کۆمەک و هان بدرێن کار بکەن. ئەمە قسەی ئیلیسابێت سڤانتێسۆن وتەبێژی سیاسەتی بازاڕیکار لە پارتی مۆدێراتکانەوە.

ئەو دەڵێت بۆ ئەوەی ڕەوتی کۆمەڵگە و ئەوسیستێمە تێک نەچێت دەبێت مەرج لەسەر ئەو کەسانە دابنرێت کە بێکارن و کۆمەک وەردەگرن تا بەداوی کاردا بگەڕین.  

مۆدێراتەکان لە پێشنیازەبودجەکەیان جگە لەوە پێشنیازی ئەوەیان کردووە کە ئەو کەسەی کۆمەکی نیشتەجێبوون (etableringsersättning) وەردەگرێت گەر هاتوو کاری دەست کەوت ئەوا بۆی هەیە لەهەمان کاتدا و بۆماوەی یەک ساڵ کۆمەکی نیشتەجێیەکەشی وەربگرێت.

ئەو کەسەشی کە بە کۆمەکی کۆمەڵایەتی (försörjningsstöd) دەژی گەر بێت و کار بدۆزنەوە بەشێکی زۆری مووچەکەیان بۆ خۆیان دەبێت.

ئەو پێشنیازەی مۆدێراتەکان گەر بخرێتە کار نزیکەی 400 ملیۆن کرۆن لە ساڵێکدا لەسەر کاسەی حوکوومەت دەکەوێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".