Foto: Jessica Gow / TT
Foto: Jessica Gow / TT

سبەینێ پارەی نوێ دەردەچێت

یەکی ئۆکتۆبەر واتا سبەینێ بانکی سەراسەریی سوید چاپی نوێی چەند دراوێک بڵاودەکاتەوە.

چوار چاپی نوێی چوار دراوی سوید دەردەچێت 20 کرۆنی، 50 و 1000 کرۆنییە کۆنەکان نوێ کراونەتەوە و پارەیەکی نوێش دێتە ئارا 200 کرۆنی.

 

لەو چاپە نوێیانەدا پارەکان وردەکاری زیاتری پاراستنی تێدایە واتا بە ئاسانی ناتوانرێت کۆپی بکرێن. سوسانا گروفمان بەرپرسی یەکە لە بانکی گشتی دەڵێت ئەو پارچە سیمەی لە پارەی کۆندا هەیە گۆڕیومانە و لەبری ئەوە لە چاپی نوێدا وێنەیەکی موجەسەم یاخود ڕووگۆڕ دەردەکەوێت، واتا کاتێک پارەکە دەنوشتێنیتەوە وێنەیەک دەردەکەوێت کە ڕەنگەکەی دەگۆڕێت و پارچە بەنێکیشی تیدایە کە وا دەکات لەهەمان کاتدا دوو وێنە دەردەکەون پیتی (KR) و وێنەی تاجی پادشا.    

 

لە کۆتایی مانگی شەشی ساڵی داهاتوو چاپی کۆنی ئەو پارانە ئیتر بەکار نایەن و لە مانگی شەشی ساڵی دواتر واتا ساڵی 2017 چاپی پارەی کۆنی 100 کرۆنی و 500 کرۆنیش نامێنێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".