wêne: Bertil Ericson / TT
wêne: Bertil Ericson / TT

ئەو "کچە قەرەجـە"ی سویدی گۆڕی

6:46 min

کاتارینا تایکۆن وەکوو مارتین لوتەر کینگی سوید ناو دەبرێت. ئەو لە ساڵی ١٩٣٢ لەدایک دەبێت، سەردەمێک کە دژایەتی قەرەجان، واتە ڕۆمەکان لە سوید زۆر بەهێز بوو. بەڵام سەرەڕای سەردەمێکی وەها دژوار  ڕۆسا تایکۆن بوو بە یەکیک لە بەناوبەنگترین نووسەرانی کتێبی منداڵان، وە تاکوو کۆتایی ژیانی بۆ مافی ڕۆمەکان هەوڵی دا.

ئیستا ٢ی ئوکتوبەر، واتە سبەینێ ڕۆژی هەینی، بۆ یەکەمجار فیلمێک لەسەر ژیان و کردارەکانی سیاسی کاتارینا تایکۆن نیشان دەدرێت، کە لەسەر بناخەی کتێبی خەڵاتکراوی لاوێن موحتەدی بەناوی "ئەو ڕۆژەی کە ئازاد دەبم" دروست کراوە. لاوێن بۆخۆی سەبارەت بە کردنی کتێبەکەی بە فیلێمک دەڵێ شتێکی زۆر بێگومانیی بوو.

 

لاوێن موحتەدی دەڵێ کاتێک کە کارم لەسەر کتێبەکە دەکرد بینیم کە لە ئەرشیڤەکەدا شتی زۆر لەسەر کاتارینا تایکۆن ماوە و بیری لەوە کردەوە کە دەبێ بەشێوەیەک ئەمەش نیشان بدرێت. مەبەستی فیلمەکە ئەوەیە کە بۆ خاڵکێکی زێدەتر باسی کاتارینا تایکۆن، مێژووی ڕۆمەکان و مێژووی سوید بکەم. وە بە وشەکانی خۆی کاتارینا تایکۆن بناسرێت.

 

ساڵی ١٩٣٢ کاتارینا تایکۆن لەدەرەوەی شاری ئۆتیبرۆ، دەخێوەتێکدا لادایک بوو. لەو سویدەی کە کاتارینا تایکۆن تێیدا لەدایک بوو ڕۆمەکان ژیانێکی نیشتەجێ نەبوون و هەمیشە دەجوڵانەوە و تووشی هەڵاواردن دەبوون. ئەوکات ڕۆمەکان وەکوو سویدیەکانی دیکە مافیان نەبوو، وە کاتارینا تایکۆن هەقی نەبوو دەرس بخوێنێت. بەڵکو لەتەمەنی ٢٦ساڵیدا تایکۆن فێری نووسین بوو. ساڵی ١٩٦٣ یەکەم کتێبی کاتارینا تایکۆن بەناوی "کچە قەرەج" دەرکەوت و بوو بە دەستپێکی خەباتی کاتارینا تایکۆن بۆ مافی ڕۆمەکان کە تەواو ژیانی لەسەر دانا.

 

لاوێن موحتەدی، کە پێشنووس، یا بڵێین مانووسی فیلمەکەی نووسیوە و دەرهێنەری بووە، باسی ئەوە دەکات کە زۆربەی سویدیەکان کاتارینا تایکۆن وەکوو نووسەری کتێبی مندالان لەسەر "کاتیتزی"، کە بەشێکی ڕەنگدانەوەیەکە لە منداڵیی خۆی، دەناسن. بەڵام فیلمەکە تیشک دەخاتە سەر کرداری سیاسی کاتارینا تایکۆن و باس لە ژنێک دەکات کە توانی سوید بگۆڕێت.

"خوێندن، خانووبەرە، ئیمکاناتی کارکردن. ئێمە دەبێ ئیمکاناتمان وەکوو هەموو سویدییەکانی دیکە بێت."

 

فیلمێک کە لەسەر بناخەی کتێبی خەڵاتکراوی لاوێن موحتەدی دروست کراوە ، کە ژیاننامەی کاتارینا تایکۆنە، بەناوی "ئەو ڕۆژەی کە ئازاد دەبم". موحتەدی لەگەڵ یەلـلەرت تاماس، فیلمسازی دۆکۆمێنتێری و ڕۆژنامەوان ئەم فیلمەی دروست کردووە. تاماس دەربارەی ئەم فیلمە باس لەوە دەکات کە هیوادارە لەلایەن خەڵک ببێت بە مایەی بیرکردنەوە و گفتوگۆ، کە بینەران وەبیریان بێتەوە پێشتر لەسوید ڕۆمەکان بەرخوردی چۆنیان لەگەڵ کراوە و ئەمڕۆ بەرخوردی چۆنیان لەگەڵ دەکەین.

 

یەلـلەرت تاماس دەڵێ ڕۆمەکەی سویدی بەکار دەهێنین و نیشان دەدەین کە هێزێکی چەندە گەورە لەناوە ئەم گروپەدا هەیە. هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی جیاوازییەکان لەنێوان "ئەوان" و "ئێمە"، وە ئەوەش ببینی، وەکوو کاتارینا تایکۆن دەیگوت، کە "ئێمە هەموومان دەبێ مافی وەکوو یەکمان هەبێت، ئێمە بەقەدەر ئێوە سویدین، ئێمە نابێ بەشێوەیەکی دیکە بەرخوردمان لەگەڵ بکرێت". هەوڵدەدەین ئەو وێنەیە نیشان بدەین کە ئەمە لەسەر "ئەوانی" سەیر نییە، بەڵکو ئەمە دەربارەی کۆمەڵگای سویدە.

 

سەبارەت بە پرسی ڕۆمەکان لەسەردەمی دەیەی ٦٠دا کاتارینا تایکۆن لەڕیزی هەرە پێشەوە بوو و زۆر کەش ڕای لەسەر تایکۆن هەبوو. سەرۆک وەزیرانی ئەوکات، وەکوو تاگێ ئێرلاندێر و ئولۆف پالمێ زۆر جار پشتیوانیان کرد، هاوکات زۆر کەسایەتیی ناوداری ئەو کات، وەکوو نووسەری چینی کرێکار، ئیڤار لو یوهانسۆن، ڕەخنەی لە کاتارینا تایکۆن دەگرت. ئیڤار لو یوهانسۆن بە دۆستی قەرەجان خۆی ناساندبوو، چوونکە چەندین ڕێپۆرتاژی لەسەر ڕۆمەکان لە هەنگاریا و سوید دروست کردبوو، وە ئەو وێنەیەی ئەو نیشانی دەدا کاتارینا تایکۆن وەکوو ڕۆم قبوڵی نەبوو.

 

"ئاخیرین خەڵکی گەڕۆک بێ ئەوەی هیچ نیشانەیەکی ئاگرەکانیان بمێنێت جادە و مێرگەکانی سوید جێدەهێڵن. ئەوان دەبوون بە کەرتێکی کۆلتوری کۆمەڵگا، کەرتێکی بیانیی لە سوید و بەردەوام لەناوە خێوەتەکانیان دەمانەوە و سەماکانی خۆیان دەکرد".

 

 کچی کاتارینا تایکۆن، ئانیێلیکا ستروێم خۆشحاڵە بەوەی کە خەباتی سیاسیی دایکی دیار دەردەکەوێت و هیوادارە کە ئەم فیلمە بۆ مەبەستی پەروەردەکردن بەکار  بێت، تا نیشان بدرێت کە لەمێژوودا ڕۆمەکان لە چ دۆخێکدا بوون و کە بەشێک لە ڕۆمەکان ئیستاش لە هەمان دۆخ دانە.

 

ئانیێلیکا ستروێم دەڵێ زۆر گرینگە کە تیشک دەخرێتە سەر ئەم پرسە. بەتایبەتی لەکاتێکدا کە ئەم پرسە سەرلەنوێ شایانی بااسی ڕۆژە. دۆخی ڕۆمەکانی ئەوروپا ئێستا وەکوو دۆخێ ئێمەی ڕۆمی سوید پێش دەیەیی ٦٠ ـە و خراپتریشە.

 

کاتارینا تایکۆن بەهۆی خەباتێکی درێژی سیاسی وەکوو مارتین لوتەر کینگی سوید ناو دەبرێت، وە لاوێن موحتەدی لەگەڵ ئەم بەراوردکردنە هەیە. هەروەها هیوادارە کە خەڵک خەباتگێڕی مافی هاوڵاتێتی، کاتارینا تایکۆن ببینن.

 

لەمبارەدا لاوێن موحتەدی دەڵێ سوید لەوە باش نەبوو کە خەباتگێڕانی مافی هاووڵاتێتی نیشان بدا، وە کاتارینا تایکۆن یەکێک لەمانەیە. هیوادارم کە لایەنی سیاسی سوید، لایەنی ڕەسمی سوید تێبگات کە کاتارینا تایکۆن بۆ مێژووی ئێمە، بۆ مێأووی سوید زۆر بەنرخ بووە،  وە کە دەبێ شتێکی لەمە بکەین.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista