wêne: Andreas Hillergren/TT
wêne: Andreas Hillergren/TT

گرتنی بەدەیان قاچاخچی لەلایەن پۆلیسی مالموێ

هاوکات لەگەڵ ئەوەی کە تیشکی زۆر لە ئەوروپا خراوەتە سەر قەیرانی پەنابەری، پۆلیسی مالموێ لەماوەی مانگی سپتامبەردا ٤٥ کەسی بەگومانی قاچاخچێتی لەڕیگای پردی ئوێرێسوند – Öresundsbron - گرتووە.

بەشیک لەم کەسانە کە گومانی قاچاخچێتیان لەسەرە دەڵێن هۆکاری ئەنجامدانی ئەم کردارە هۆی مرۆڤیانەی لەدوایە. یەکێک لەمانە کە ئەم حەوتووە دادگایی کراوە، پیاوێکی ٥٩سالانی ئەڵمانیە، کە ژنێک و سێ منداڵەکە لە ئەڵامنیاوە گەیاندۆتە سوید. ئەم خانەوەدەیە خزمی خوشکەزای ئەم پیاوەن و لەسوید داوای پەنابەرینا کردووە.

 

لەگوێن پاریزەری ئەم پیاوە ئەم کردەوەیە هیچ نیەتێکی تاوانکردنی لەدوا نەبووە.


سۆفی پالمگرێن پاولسۆن، پارێزەری ئەم پیاوە ٥٩ ساڵانە دەڵێ بەزەیی پێیانداهات و بۆیە هاوکاری کردوون تا بگەنە سوید. بەڵام بەهیچ شێوەیەک قازانجێکی بۆ ئەو تێدا نییە و نییەتی تاوانکاری نەبووە. بەڵام هێشتا هەر وەهای لێهاتووە.

 

بەشیکی بەرچاو لەو ٤٥ کەسەی کە پۆلیسی مالموێ لەماوەی مانگی سپتامبەردا گرتوونی، وەکوو ئەم پیاوە ٥٩ساڵە دەڵێن بەهۆی مرۆجیانەوە ئەم کارەیان کردووە. لەمانەش سێ کەسی دانمارکی تێدایە کە بەخۆیان دەڵێن چالاکوان. ئەوانە گومانی ئەوەیان لەسەر کە هاوکاری ١١ کەسیان داوە بەقاچاخی خۆیان بگەێننە سوید.

 

پارێزەری گشتیی، لیندا ڕاسموسسێن باسی دەستەیەکی دیکەش لەمانەی کە گیراون دەکات.

 

بەشیک لەم کەیسانە کرێکارانی سویدین کە بڕیاریان داوە خۆراک کۆبکەنەوە و بچنە ولاتانی دیکەی ئەوروپا، کە قەیرانی ئیستا دەبینن و لەوێ دەیانەوێ هاوکاری خەڵک بکەن.

 

لەو کاتەوەی کە سوید ڕێککەوتنی شینگێنی ساڵكی ١٩٩٦ ئیمزا کرد و سنوورەکانی نێوخۆی یەکێتی ئەوروپا نەمان، هاوکاریکردنی کەسێکی غەیرە ئەوروپی بۆ سنوورپەڕاندن بەپێی یاسای سوید تاوانکاریە. وە بۆیە پەڕاندنەوەی پەنابەران لە دانمارکەوە بۆ سوید لەڕێگای پردی ئوێرێسوند، تاوانکاریە.

 

لەمپەیوەندیەدا لیندا ڕاسموسسێن دەڵێ ئەگەر کەسێک هاوکاری کەسێکی دیکە بدات بۆ پەڕاندنی سنووری سوید، ئەوا دەبی لێکۆڵینەوەیەکی قاچاخچێتی دەسپێبکەین.

 

بەڵام بەپێی بڕیارەکی دادگای باڵای سوید کە ٢٠٠ درا، دادگاکانی سوید لەکاتی وەهادا دەتوانن بڕیاری ئازادکردن بدەن،ئەگەر بێتوو ئەو کەسەی کە گومانی قاچاخچێتی لەسەرە بەهۆی مۆرڤیانە ئەم کارەی کردبێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".