Foto: Bertil Ericson/TT
Foto: Bertil Ericson/TT

پشکنینێکی نوێ شێرپەنجەی پەنکریاس دەردەخات

 

لێکۆڵەرەوانی سویدی بۆ یەکەمجارە پشکنینێکی خوێنیان دۆزیوەتەوە کە لەو ڕێگەیەوە بە ئاسانی شێرپەنجەی پەنکریاس دەدۆزرێتەوە.

ئەم ڕێگە نوێیە لەلایەن خوێندنگای تەکنیکی باڵای لوند دۆزراوەتەوە و بریتییە لە فەحس یاخود پشکنینێکی ئاسانی خوێن کە دەریدەخات کەسێک شێرپەنجەی پەنکریاسی هەیە یان نا.

ئەم تەکنیکە نوێیە گرنگییەکەی لەوەدایە کە یەکێک لە سەختترین جۆرەکانی شێرپەنجە بە زوویی و لە قۆناحەکانی سەرەتادا دەر دەخات.

لە سویددا ڕۆژانە دوو کەس تووشی ئەم جۆرە شێرپەنجەیە دەبن، کە جۆرێکە لە دەگمەنترین جۆرەکانی شێرپەنجە بەڵام کوشندەترین و سەخترینیان لە چارەسەرکردندا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".