Foto: TT
Foto: TT

خەڵاتی نۆبێل لە فیزیادا ڕاگەیەنرا

تێگەیشتنی مرۆڤ سەبارەت بە هەموو گەردوون دەگۆڕیت
1:13 min

خەڵاتی نۆبێل لە فیزیادا درایە تاکاکی کاییتا (Takaaki Kajita) یابانی و ئارتەر ىی ماکدۆناڵد (Arthur B. McDonald ) کەنەدی.

ئەمڕۆ سەعات11.45 برەوەی خەڵاتی نۆ بێل ڕاگەیەنرا. 

ئەو خەڵاتە لە بەرامبەر لێکۆڵینەوەیەکە لەسەر بوونەوەرە ناسراوەکانی ئەم گەردوونە واتا گەردیلەکان پێناسەی خۆیان دەگۆڕن. لە زمانی فیزیادا پێی دەوترێت (neutriner) واتا بچوکترین بەشی ماددە کە سێ جۆریان هەیە. واتا گەردیلەکان کە بچوکترین بەشی ماددەیە تۆپەڵە پێکهاتەیەکە و سروشتیان دەگۆڕیت.

 ئەم دۆزینەوەیەی ئەو دوو زانایە تێگەشتنی مرۆڤ لە بواری فیزیادا و سەبارەت بە سروشتی ماددە بەتەواوەتی دەگۆڕێت کە بەڵی تەنانەت بچوکترین بەشی ماددە یاخود گەردیلەش تۆپەڵێک پێکهاتەیە.

ئەمە ئەکادێمیای زانستیی شاهانە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایان گەیاند. 

جێی وەبیرهێنانەوەیە خەڵاتی نوبێل لە سەر وەسییەتنامەکەی ئەلفرێد نوبێل هاتە ئارا کە خۆی دۆزەرەوەی دینامیتە و وەسییەتی کردبوو موڵکوماڵەکەی بۆ دامەزراندنی فۆندێک بەکاربێت کە داهاتەکەی بکرێتە خەڵات بۆ ئەو کەسانەی بە داهێنانەکانیان خزمەتی مرۆڤایەتی دەکەن.

خەڵاتی نوبێل لە 10 ی مانگی دێسەمبەری ساڵی 1901 بۆ یەکەم جار بەخشرا، واتا پێنج ساڵ لە دوای کۆچی دوایی ئەلفرید نۆبێل. 

ئەو خەڵاتە بڕی هەشت ملیۆن کرۆنە و بۆ داهێنەران لە پێنج بواردا دەبەخشرێت بواری فیزیا ، کیمیا، فیسیۆلۆجی یاخود دەرمانسایی، ئەدەب و ئاشتی. 

لە ساڵی 1901 ەوە  تا ساڵی 2014  (567) خەڵات بەخشراوە 814 برەوە پیاو بوون، 46 برەوە ژن بوون و 22 ڕێکخراویش برەوە بوون. 

لە نێو برەوەکاندا 22 سویدی هەن کە هەشتیان لە بواری ئەدەبدایە و 16 خەڵاتیش لە بواری زانستی سروشتناسیدایە.

 

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".