Foto:TT
وێنەی ئێدوارد سنۆودەن

ئەمەریکا دەبێت هاوڵاتییانی ئەورووپی بپارێزێت

بە پێی بڕیارێکی یەکییەتیی ئەرووپا پاراستنی زانیاری هاوڵاتییانی یەکیەتییەکە لەلایەن دەستگە ئەمەریکییەکانەوە کەموکورتی تێدایە.


بڕیارێک لەلایەن دەستگەی پاراستنی زانیاری لە ئیرلاندا بەڕێوەیە کە گواستنەوەی زانیاری لەسەر هاوڵاتییان لە ڕێی فەیسبووکەوە بۆ دەستگە ئەمەریکییەکان قەدەغە دەکرێت. هانس ئولوف لیندبلوم بەرپرسی پارێزەران لە دەستگەی پشکنینی زانیاری دەڵێت.

جێی باسە نوسینگەی سەرەکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک لە ئەوروپادایە لە وڵاتی ئیرلاندا، قوتابییەکی بەشی یاساناسی نامەیەکی بۆ ئەو دەستگەیە ناردووە و داوای کردووە کە زانیارییە تایبەتەکانی لە ڕێی فەیسبووکەوە نەنێردرێت بۆ ئەمەریکا. ئەمەش پرسی ئەوەی وروژاندووە کە پێداچوونەوە بکرێت بەو پرنسیپانەی کە وەزارەتی بازرگانی ئەمەریکی دایڕشتوون، بە پێی ئەو پرنسیپانە تۆڕی کۆمەلایەتیی فەیسبووک، تویتەر، میکرۆسۆفت و گووگڵ دەتوانن زانیاری تایبەت بە بەکارهێنەرانی ئەو بەرنامە ئینتەرنێتییانە بگەیەننە ئەمەریکا.  

لە ڕوانگەی ئەم زانیارییانەوە و لەو کاتەوەی کە ئێدوارد سنۆودەن کارمەندی پێشووی دەستگەی هەواڵگری ئەمەریکی CIA  زانیاری ئەوەی ئاشکرا کرد کە زانیاریی هاوڵاتییان بێ سنوور دەنێردرێتە دەستگەی ئاسایشیی نەتەوەیی (NSA) لە ئەمریکا. ئەو پرسە نێردرایە دادگای یەکییەتیی ئەورووپا و لەماوەی مانگی سێپتەمبەردا دادگاکە وەڵامی داوەتەوە  و بڕیاریان داوە کە دادگای باڵای ئیرلاندا دەبێت لەوە بکۆڵنەوە کە فەیسبووک و بەرنامەکانی هاوشێوەی قەدەغەبکرێن لە گواستنەوەی زانیاری لەسەر هاوڵاتییان بۆ ئەمەریکا.

جێی باسە دەمێکە دادگای یەکییەتیی ئەورووپا داوایان لە ئەمەریکا کردووە کە ئاگاداری پاراستنی تایبەتمەندی هاوڵاتییانی یەکییەتی ئەورووپا بن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".