Foto: Pressbild/Länsstyrelsen Gotland
سیسیلیا شێلین سێدێگۆرد

دەستگەیەکی نوێ بۆ پرسی یەکسانی پێویستە

یەکسانی ژن و پیاو بەرەوە دواوە چووە
1:30 min

لێکۆڵەوەری دەوڵەت پێشنیازی دەستگەیەکی نوێ بۆ پرسی یەکسانی ژن و پیاو دەکات.

سیسیلیا شێلینگ سێدێگۆرد لە سەر ئەرکی دەوڵەت لە پرسی یەکسانی نێوان ژن و پیاوی کۆڵیوەتەوە و ئاماژە بەوە دەکات پرسی یەکسانی ژن و پیاو بە پێی پێویست نەچۆتە پێش تەنانەت لە هەندێک بواردا بەرەو دواوە چووە. بۆ نموونە لە بواری توندوتیژیی بەرامبەر بە ژنان بە پێی پێویست نە چۆتە پێش.

ئەو لێکۆڵەوەرە هەروەها دەڵێت جیاوازی لە نێوان باری تەندروستی نێوان ژن و پیاودا هەیە هەروەها لە بواری خوێندندا کچان زیاتر هەست بە سترێس دەکەن لە کوڕان ئەو دەڵێت گوێنەدانە خوێندن خەریکە دەبێتە کولتور لە نێو کوڕاندا، لەکاتێکدا دەبێت ژن و پیاو وەک یەک هانبدرێن گرنگی بە خوێندن بدەن.

 نەبوونی دەسەڵات و کاریگەریی ژن لە بواری سیاسەتدا، نا یەکسانی مووچەی نێوان ژن و پیاو هەروەها کاری بێبەرامبەری ژنان لە ناو ماڵ و چاودێریی منداڵ ئەو پرسانەن کە لێی کۆڵراوەتەوە و نیگەرانییان ناوەتەوە.

جابۆ ئەوەی بگەینە ئامانجی یەکسانی نێوان ژن و پیاو لە هەموو بوارەکانی ژیاندا ئەو لێکۆڵەوەرە پێشنیازی کردووە کە دەستگەیەکی نوێ دابمەزرێت کاری ئەو دەستگەیە ئەوە دەبێت کە یارمەتی پێیوتس بگەیەنێتە دەستگە پەیوەندیداراکەن، کۆمۆن و ئەنجوومەنی پارێزگاکان تا بتوانن کاری باشتر بۆ پرسی یەکسانی بکەن. ئەو هەروەها دەڵێت دەبێت بۆ پرسێکی وا گرنگ دەستگەیەک دابمەزرێت.

جێی ئاماژەیە بۆ بەدواداچوون و بڕیاردان ئەو لێکۆڵینەوە نوێیە ئەمڕۆ دەدرێتە وەزیری پرسی یەکسانی ئۆسا ڕینگنەر.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".