Foto: Pontus Lundahl /TT
Foto: Pontus Lundahl /TT

پشکنینی پەردەی کچێنی دەبێت قەدەغە بکرێت

پەردەی کچێنی وەهمە و دەبێت بنێژرێت
1:31 min

کچانی بەڕەگەز بیانی لەلایەن کەسوکاریانەوە ناچار دەکرێن پشکنینیان بۆ بکرێت تا بزانن پەردەی کچێنییان ماوە یان نا.

 بەپێی بەرنامەی تەلەفزیۆنیی (Kalla Fakta) لە (TV 4) ژمارەیەک لە بنکە تەندروستییەکان لە شاری وەک مالمیۆ بە زۆرەملێیی پشکنینی پاکیزەیی بۆ کچان ئەنجام دەدەن لە کاتێکدا کە ناکرێت بزانرێت ئاخۆ کەسێک پاکیزەیە یان نا.

لە بەیاننامەی ئۆرگانی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەیەکگرتووەکاندا هاتووە کە پشکنینی کچان بۆ دەرخستنی پاکیزەیی دژ بە بنەما سەرەکییەکانی مافی مرۆڤە.

ئەمڕۆش چەند پارتێکی سیاسی لە هەرێمی سکۆنی لەسەر ئەو پرسە کاردانەوەیان هەبووە و بۆ نموونە پارتی گەل (Folkpartiet) داوا دەکەن کە کاری ئەو پزیشکانەی کە ئەو جۆرە پشکنینانەیان ئەنجام داوە لێبکۆڵرێتەوە. کاری بەدواداچوونی ئەو پرسەش بدرێتە دەستگەی پشکنینی تەندروستی و چآودێری لە هەرێمی سکۆنێ (IVO).

هەورەها داوای ئەوە کراوە کە کاررایی وەها بگیرێتە بەر کە هەرگیز پشکنینی لەو جۆرە بەرامبەر بە کچان ڕوو نەداتەوە.

پارتی گەلی هەروەها لە ڕاگەیاندنێکی میدیاییدا ڕایانگەیاندووە کە دەبێت بە جدی کار بۆ ئەوە بکرێت کە ئەو هەڵبەستە و وەهمە بخرێتە ژێر چاڵەوە کە گوایا دەکرێت بزانرێت لە ڕێی پشکنینەوە بزانرێت ئاخۆ کچێک سەرجێگەیی کردووە یان نا.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".