Foto: Vilhelm Stockstad/TT.
Foto: Vilhelm Stockstad/TT.

سڤێتلانا ئالێکسێڤیچ خەڵاتوەرگری نۆبێلی ئەدەبیی ساڵی ٢٠١٥

"بەرهەمەکانی نموونەیەکی زیندووی بوێرییە لەسەردەمی ئێمەدا"
1:36 min

سڤێتلانا ئالێکسێڤیچی بەڕەگەز خەڵکی بەلەڕووس یان ڕووسیایی سپییەو ئەمڕۆ وەک خەڵاتی وەرگری نۆبێلی ئەدەبیی بۆ ساڵی ٢٠١٥ دەستنیشان کرا.

ئالێکسێڤیچی ساڵی ١٩٤٨ لە وڵاتی بەلەڕووس لەدایکبووە. سڤێتلانا ئالێکسێڤیچ خاوەنی چەندن ڕۆمان و  بابەتی دۆکۆمێنتارییە. یەکێک لە هەرە بەرهەمە بەنابانگەکانی لەژێر ناوی " شەڕ هیچ ڕوخسارێکی ژنانەی نییە" بەسویدیی "Kriget har inget kvinnligt ansikte" .

 لێکدانەوەی ئەکادیمیای نۆبێلی سوید:

خەڵاتی نۆبێل بۆ ساڵی ٢٠١٥ لەبواری ئەدەبیدا دەبەخشرێتە سڤێتلانا ئالێکسێڤیچ.

ئەکادیمیای نۆبێلی سوید ڕایگەیاند کە ئالێکسێڤیچ "لەبەر چەند ڕەهەندەیی بەرهەمەکانی کە نموونەیەکی زیندووی بوێرییە لەسەردەمی ئێمەدا" ئەو خەڵاتەی پێدەبەخشرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".