Foto: TT
Foto: TT

"سیاسەت لەپشت دەستنیشانکردنی خەڵاتوەرگری نۆبێلەوەیە"

"هەڵبژاردنی ئەو کەساییەتیانە کارێکی زۆر زەحمەتە"
7:35 min

مامۆستای زانکۆ هاشم ئەحمەدزادە ئاماژە شێوازی کاری سڤێتلانا ئالێکسێڤیچی بەلەڕووسی کە ئەمڕۆ وەک خەڵاتوەرگری نۆبێلی ئەدەبیی ساڵی ٢٠١٥ دەستنیشان کرا.

 ئەحمەدزادە زیاتر تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە سەرەڕایی زەحمەتی دەستنیشانکردنی ئەو کەسانە بۆ وەرگرتنی ئەم خەڵاتە، بەڵام پرسی سیاسی لەپشتەوە کاریگەری گەورەی هەمیشە هەیە. سڤێتلانا ئالێکسێڤیچی کە پێشینەی ڕۆژنامەگەری هەیە.

بێگوومان چەندین هۆکاری دیکەی وەک جوگرافیا، شێوازی نووسین و ڕەگەز پێکەوە یەکلاکەرەوەی دەستنیشانکردنی کەسایەتییەکانە. هەروەها هاشیم ئەحمەدزادە باسی لەوەش کرد کە ئالێکسێڤیچ زیاتر لە ڕوانگەی کاری ڕێپۆرتا‌ژییەوە بابەتەکانی بڵاو دەکاتەوە و جێگەی باسە کە لەم بوارەدا سەرکەوتوو بووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".