Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

هەڕەشە لە زانستگەی لوند کراوە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 12 oktober 2015 kl 11.23
Lunds universitet. Foto: Lotta Malmstedt/Sveriges Radio.
wêne: Lotta Malmstedt/Sveriges Radio.

سبەینێ سێشەممە زانکۆی لوند دەکرێتەوە


بە هۆی هەڕەشەیەک کە دوێنێ لە خوێندکارانی زانستگەی لوند کرابوو ئەمڕۆ ئەو زانکۆیە داخرا.بەڵام ئەم دوانیوەڕۆیە پۆلیس ڕایگەیاند کە لێکۆڵینەوەکانیان دەریخستووە ئەو هەڕەشەیە کە لەڕێی ئاپێکەوە نێدراوە تایبەت نەبووە بەو زانکۆیە بەڵکە بۆ زۆر لایەن و شوێنی دیکەش نێردراوە، هەر بەو هۆیەوە بڕیاری دەوامی ئاسایی لە زانکۆکە درا. 

هەڕەشەکەی دوێنێ زۆر لە هەڕەشە کۆکوژییەکەی چەند هەفتە پێشی ئامریکا نزیکە بۆیە پۆلیسی سوید هەڕەشەکەی بە جیدیی گرت و لە دوێنێوە هەوڵدەدات ئەو جێگایەی کە هەڕەشەکەی لێوە نووسراوە دەستنیشان بکات، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە. جێی باسە بڕیاری داخستنی زانکۆکە لە لایەن بەڕێوەبەرانی زانکۆکەوە دراوە، نەک لە لایەن پۆلیسەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".