ekonomi nobelpris
دیتەن بەباشترین شێوە بەراوردی سیستێمی خۆشگوزەرانی چەندین وڵاتی کردووە

برەوەی خەڵاتی نۆبێل لەبواری ئابووریدا ڕاگەیەنرا

سەعات 13 ڕاگەیەنرا ئەنگس دیتەن Angus Deaton تەمەن 70 ساڵەی سکۆتلەندی برەوەی نۆبێلە لە بواری ئابووریدا، سەبارەت بە لێکۆڵینەوەکانی سەبارەت بە کڕیاریی یاخود سەرفکردن، هەژاری و سیستێمی خۆشگوزەرانی. 

ئەکادێمیای شاهانەی زانستی خەڵاتی نۆبێل ڕایانگەیاند کە خەڵاتی بانکی سەراسەری سوید لە بواری ئابووریدا دەبەخشرێتە ئانگس دیتەن. بۆ هەوڵە بەرفراوانەکانی لە بەراوردکردنی سیستێمی خۆشگوزەرانی چەندین وڵات و ڕوونکردنەوەکانی لە بواری کڕین یاخود سەرفکردن لە ئاستی تاک و کۆمەڵگەدا بەگشتی. 

ئەم خەڵاتە ساڵی  1968 لەلایەن بانکی سەراسەری سویدەوە دامەزرێنرا، ئەو بڕیارە هاوکات بوو لەگەڵ یادی 300 ساڵەی دامەزراندنی بانکەکەدا. بۆ یەکەمجار ئەو خەڵاتە ساڵی 1969 درا بە دوو کەس یەکێکیان نەرویجی (Rangnar Drisch) و هۆڵەندی (Jan Tinbergen).

 لەو کاتەوەی ئەم خەڵاتە لەبواری ئابووریدا دەبەخشرێت زۆرینەی براوەکان ئەمەریکی بوون بەڵام دوو سویدیش لە نێو براوەکاندان.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".