Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

دوبای ئەو بەهەشتە نییە کۆمپانییاکان ڕیکلامی بۆ دەکەن

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 13 oktober 2015 kl 13.19
دۆخی نالەباری کار
(1:22 min)
Swedwatch rapport kritiserar resebolag för Dubairesor. Foto: Sveriges Radio.
wêne: Sveriges Radio.

کۆمپانیا گەشتگوزارییەکانی سوید کەڵک لەو هۆتێلانەی دوبای وەردەگرن کە بارودۆخێکی ناهەموواریان بۆ کارمەندە پەنابەرەکانیان خوڵقاندووە. ئەمە بە پێی ڕاپۆرتێک کە بۆ ڕۆژنامەی داگێنس نیهێتەر ئامادە کراوە.

ئولوف بیۆرنسۆن لێکۆڵەر لە کۆمپانیای سوێدواچ (ڕیکخراوێکی سەربەخۆ بۆ چاودێریی دۆخی نابەجێی ئەو وڵاتانەی لە گەشەکردندان) دەڵێت، کارمەندەکان نزیک بە ١٢ ساعەت کاریان پێ دەکرێت بەرامبەر بە مووچەییەکی کەم و پاسپۆرتەکانیان لێ دەسێنریت، هەروەها بە پێی یاسای دوبای مافی گۆڕینیی کاریان نییە.

کۆمپانیای گەشتوگوزاریی ئاپۆلۆ، دوبای وەک بەهەشتێک بۆ گەشتیاران دەخاتە بازاڕ و لەگەڵ کۆمپانیاکانی ڤینگ و فریتیدسرێسور ساڵانە نزیکەی ١٠ هەزار سەفەر بە سویدییەکان دەفرۆشن. بەڵام لە پشت بورجە بەرزەکان و کەنار دەریا سپییەکان تاریکاییەکی دیکە خۆی حەشار داوە. پەنابەرە بانگلادێشی، پاکستانی و فیلیپینییەکان هۆتێلە بەرزەکان دەبەن بەڕێوە و لە بارودۆخێکی نالەباردا کار دەکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".