Foto: Claudio Brescian/TT
wêne: Claudio Brescian/TT

هەڵمەتی دیموکراتەکانی سوید بە دژی پەناخوازیی

1:04 min

پارتی دیموکراتەکانی سوید کە بە پارتێکی دژەبیانییی ناسراون، بە ملیۆنان کرۆن  خەرج دەکەن بۆ تۆقاندنی پەناخوازان.

لەم هەڵمەتەدا دوو ڕێگا دەگرنە بەر بۆ برگرتن بە شەپۆلی کۆچبەران. وتەبێژی سیاسەتی هاووگوگونجی پارتەکە، پاولا بیلەر ئەمڕۆ لە کۆنفەرانسێکی چاپەمەنیدا ڕایگەیاند کە هەموو هەوڵێکی خۆیان دەخەنە کار بۆئەنجامدانی دەنگدانێکی گشتی لەم پرسەدا. پارتەکە هەروەها هەوڵ دەدات لە ڕیگای میدیا سویدیی و بیانییەکانەوە دەنگی خۆی بگەیەنێتە کۆچبەران  بۆ پەشیمانکردنەوەیان بەرەو سوید. ڕیکارد یومسهۆف لە بەڕێوەبەرایەتیی پارتەکە دەڵێت ئەو کەسەی کە بیر لە هاتن بۆ سوید دەکاتەوە دەبێت ئامادەیی هەبێت و ئاگاداری ژیانی ئێرە بێت. یومسهۆف وتیشی لە بەشی دووەمی کامپانیەکەدا سەرۆکی پارتەکەیان ، یمی ئۆکەسۆن لە گەشتێک بە ناو سویددا باس لە هەڵمەتە تازەکەیان دەکات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista