Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
خانەنشینی

تەمەنی خانەنشینی بەرزدەبێتەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 20 oktober 2015 kl 11.09
سویدییەکان درەنگتر خانەنشین دەبن
(1:49 min)
Socialförsäkringsminister Annika Strandhäll (S) presenterar åtgärdsprogram för ökad hälsa och minskad sjukfrånvaro. Foto: Maja Suslin / TT
Socialförsäkringsminister Annika Strandhäll (S) . wêne: Maja Suslin / TT

حوکوومەتی سوید دەیەوێ پەرلەمانی وڵات بەر لە هەڵبژاردنی سێ ساڵی تر، بڕیار لەسەر بەرزکردنەوەی تەمەنی گشتیی خانەنشینی بدات. لە ٦١ ساڵەوە بۆ ٦٢ یا تەنانەت ٦٣ ساڵ.

هۆکارەکەشی بەگوێرەی قسەکانی ئانیککا ستراندهێل لە وتووێژێکدا لەگەڵ تلەڤزیۆنی سوید چەند شتن:
داهاتی کەسانی خانەنشین زۆر باش نییە، بایخی مووچەی خانەنشینی ئێستا لە چاو پێنج تا دە ساڵ لەوەپێش زۆر کەم بۆتەوە، لەشساغیی مرۆڤەکان گەلێ باشترە و خەڵک دەتوانن ماوەیەکی درێژتریش کار بکەن.

لێرەدایە کە چەکی سیاسەتمەداران بە دژی دابەزینی بایخی مووچەی خانەنشینی، ئەوەیە کە بلا خەڵک لەسەر کارکردنی خۆیان بەردەوام بن! ساڵێک کاری زێدە بۆ خانەنشینان، کاریگەرییەکی دووهێندەی لەسەر مووچەی خانەنشینیان هەیە واتا هەم ئەو مووچەیە بەرزدەبێتەوە هەمیش ئەو پارەیەی بۆ تەمەنی خانەنشینی لەلای بەرپرسان، کۆکراوەتەوە بەسەر ساڵانی کەمتردا دابەش دەکرێ.

دوو ساڵ لەوەپێش کاتێ توێژینەوەی حوکوومەت لەسەر خانەنشینی پێشکەش کرا ئەم پێشنیازەشی تێدابوو کە لانی کەمی خانەنشینی لە ٦١ ساڵەوە بۆ ٦٣ بەرزبکرێتەوە. هەروەها ئەم پێشنیازەش کە بلا سنووری خانەنشینیش لە ٦٧ ساڵەوە بۆ ٦٩ ساڵ زیادبکرێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".