utvisning från Bromma . Foto: Maja Suslin / SCANPIX / TT
گەڕاندنەوەی پەناخوازان لە فڕۆکەخانەی برومماوە. wêne: Maja Suslin / SCANPIX / TT
پەناخوازی

لە هەر سێ کەسەی دیپۆرت دەکرێن یەکیان وەرناگیرێتەوە

دیپۆرتکردنە بۆ هەندێ وڵاتی وەک ئێران و عیراق زەحمەتە
2:23 min

سێ یەکی ئەو فایلانەی پەناخوازی کە وەڵامی نایان وەرگرتۆتەوە و دەدرێنە پۆلیس تا بەزۆر بنێردرێنەوە وڵاتی خۆیان، زۆر بەدژواری جێبەجێ دەکرێ.


حوکوومەت ئەرکی دەرکردنی بەتۆبزیی پەناخوازانی وەرنەگیراوی خستۆتە سەرشانی پۆلیس بەڵام زۆر وڵاتان نایانەوێ ئەو هاووڵاتیانە وەرگرنەوە کە بە دڵخوازی خۆیان نەگەڕێنەوە. لە ڕاپۆرتێکی نوێی پۆلیسدا بۆ حوکوومەت باس لەوە کراوە کە نزیکەی یەک لە سێی ئەو کەسانەی دیپۆرت دەکرێنەوە لەو وڵاتانەوە دێن کە ناردنەوەی پەناخواز بۆ ئەوێ، زۆر دژوارە.

پاتریک ئێنگستروێم سەرۆکپۆلیسی سنوور بۆ عەمەلیاتی نەتەوەیی دەڵێ: ئەگەر بەزۆر دیپۆرتکردنی پەناخوازانی وەرنەگیراو بە ئەرکی پۆلیس دابنێین ئەوا دەبێ بڵێم کە سوومالیا بەڕاستی وڵاتێکە کە دیپۆرتکردنەوەی خەڵک بۆ ئەوێ ئیمکانی نییە. ئەفغانستان، ئێران و عیراقیش زەحمەتە. بەتۆبزنی ناردنەوە بۆ ئێریتیریا نامومکینە. ئەوانە ئەو وڵاتانەن کە فایلی گەڕاندنەوەکانیمان دەدەنێ.

لیبی، مەغریب و لوبنانیش بەگوێرەی قسەکانی پاتریک ئێنگستروێم لەو وڵاتانەن کە لە کردەوەدا ناردنەوەی پەناخوازان بۆیان دژوارە. هەندێ وڵاتی وەک ئێران و عیراق لە کردەوەدا هاووڵاتییانیان بە نابەدڵی وەرناگرنەوە. ساختاری دەوڵەتیی هەندێ وڵاتی وەک سوومالیا و لیبیش وەها لاوازن کە نازانی کێ و کام کاربەدەست بدۆزییەوە کە پەناخوازە دیپۆرتکراوەکەی بدەیەوە دەستیان!

بەڵام سوید و وڵاتانی دیکەی یەکێتیی ئەورووپا پەیمانی گەڕاندنەوەیان لەگەڵ هەندێ وڵاتدا واژۆکردووە، وەک رووسیا و کۆسۆڤۆ و دیپۆرتکردنەوەی پەناخوازان بۆ ئەوێ گەلێ ئاسانترە.

رۆبەرت کە بەپرسی دیپۆرتکردنەوەیە و لەلای پۆلیسی سەرسنووری ستۆکهۆڵم کار دەکات بەڵام لەبەر کێشەی ئاسایش نایەوێ پاشناوی خۆی بڵێ، بۆ ئێمە دەگێڕێتەوە کە پۆلیس لە حاڵی حازردا زۆرتر دیپۆرتکردنەوە بۆ ئەو وڵاتانە جێبەجێ دەکات کە ناردنەوەیان ئاسانترە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".