وەرگرتنەوەی متمانە لە وەزیر سەری نەگرت

داواکاریی پارتی دژەبیانیی دیموکراتە سویدییەکان بۆ متمانەوەرگرتنەوە لە وەزیری دارایی، مەگدالێنا ئاندرشۆن، لە پەرلەماندا دەنگی نەدرایێ و جێبەجێ نەکرا.
پارتییەکانی هاوپەیمانی ڕاست دەنگیان پێنەدا و پارتییەکانی سوسیالدیموکرات، سەوز و چەپیش کە دەنگی دژیان بەم پێشنیازە دا. پێشنیارەکە تەنیا ٤٣ دەنگی هێنایەوە. شەش نوێنەری خودی پارتییەکەش بەشداری کۆبوونەوەکە نەببوون.
پێشنیاری وەرگرتنەوەی متمانە لە وەزیرێک دەبێ لانیکەم ١٧٥ دەنگ وەرگرێت.
ستێفان لوێڤێن سەرۆکوەزیری سوید هەوڵی ئەم پارتییەی بۆ وەرگرتنەوە متمانە لە وەزیری دارایی بە حەیاچوونێک بۆ پارتییەکە ناودێر کرد.